خانمە فڕۆکەوانێک سەمای "کیکی" لەگەڵ فڕۆکە دەکات
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بینەری زۆری هەبووە
K24 – ههولێر:
خانمە فڕۆکەوانێک و یاریدەدەرێکی کێبڕکێی "کیکی" بە فڕۆکە ئەنجام دەدەن و دەبنە جێی سەرنجی بەکاربەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
بەشێوەیەکی ئاسایی، گەر بتەوێت بەشداربیت لە کێبرکێی کیکی، دەبێت گۆرانی هونەرمەند درەیک، راپەری کەنەدی، بەناوی "ئین مای فیلینگس" لەناو ئۆتۆمبێلەکەت لێبدەیت، لە کاتی رۆشتنی ئۆتۆمبێلەکە بێیتەدەرەوە و جۆرێک سەمای تایبەت بکەیت. رکابەرییەکە بۆ ئەوەیە کێ دەتوانێت سەماکە لەو باردۆخە بە جوانترین شێوە بکات.
بەڵام ئلێخاندرا مانریکیز، فڕۆکەوانەکە، فڕۆکەکەی دەخاتە گەڕ و خۆشی دێتەخوارەوە و سەما دەکات.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، ئەو خانمە فڕۆکەوانە، خۆشەویستی زۆری بۆ فڕۆکە هەیە و تاکو ئێستاش گەشتی ئەسمانی بۆ 22 وڵاتی جیاواز ئەنجامداوە.
H.J