به‌ڤیدیۆ.. له دهۆك ده‌ست به‌سه‌ر كێڵگه‌یه‌كی مادده‌ی هۆشبه‌ردا گیرا
لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری كێڵگه‌كه به‌رده‌وامه
K24- هه‌ولێر:
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەره‌كان دەست بەسەرداگرتنی کێڵگەیەکی چاندنی ماددەی هۆشبەر له پارێزگای دهۆك و ده‌ستگیركردنی سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و كێلگهیهی راگه‌یاند.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە راگەیاندراوێکدا ئاشكرایكرد، بەڕێوەبەرایەتییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی سێمێڵ رۆژی 28/8/2018 دەستیان بەسەر کێڵگەیەکی چاندنی ماددەی هۆشبەردا گرتووه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، كێڵگه‌كه لە گوندی تیسانی سه‌ر به ناوچەی با‌جد کەندال لە نزیک سحێلادا بووه و ژمارەیەکی یەکجار زۆر نەمامی هۆشبەر لە جۆری حەشیش لە کێڵگەکەدا داچاندرابوون.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان هەروەها راشیگەیاندووە، کە کەسێکیان دەستگیرکردووە سەرپەرشتی کێڵگەکەی کردووە و ئێستاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
H.B