ھەوڵی كۆكردنەوەی شه‌ش لایەنی كوردستان ده‌درێ
یه‌كگرتوو داوای رێككه‌وتن له لایه‌نه‌كان ده‌كات
K24 - ھەولێر
بۆ رێككەوتن و بەرنامەی ھاوبەشی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ بەشداریكردن لە پرۆسەی سیاسی عێراق، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان داوای كۆبوونەوەی شەش لایەنی سیاسی دەكات.
فەرهاد مەلا ساڵح، کارگێڕی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان به كوردستان24ی راگه‌یاند، یه‌كگرتوو داوای كۆبوونه‌وه‌ی شه‌ش قۆڵی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر شه‌ش لایه‌ن له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش رێكبكه‌ون، ئه‌گه‌ر به دوو شاندی جیاش چوونه به‌غدا، به‌ڵام ناوه‌ڕۆكی سه‌ردانه‌كه هاوبه‌ش بێت كه بریتی بێت له پاراستنی ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورییه‌كان و مافه‌كانی گه‌لی كوردستان.
ئه‌و كارگێڕه‌ی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتوو ده‌شڵێت، ناكرێت كورد به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌ش بێت، چونكه زیانی گه‌وره له ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌دات.
ھ.م