نێچيرڤان بارزانى: ده‌مانه‌وێت هه‌ڵبژاردن له كاتى خۆي‌دا بكرێت
ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان، به سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى كۆبوويه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
نێچيرڤان بارزانى، جێگرى سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان، رايگه‌ياند، شاندى پارتى و يه‌كێتى سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات و پارتى سووره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له واده‌ى خۆي‌دا.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان، به سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى كۆبوويه‌وه.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه، نێچيرڤان بارزانى رايگه‌ياند، ته‌ئكيدمان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، هه‌ڵبژاردن له واده‌ى خۆي‌دا ئه‌نجام بدرێت.
بڕياره رۆژى 30ى ئه‌يلوولى داهاتوو، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامبدرێت.
نێچيرڤان بارزانى گوتيشى: شاندى پارتى و يه‌كێتى سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌ن.
دووپاتيشيكرده‌وه، ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كانى ديكه گفتوگۆ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌يه‌كه‌وه سه‌ردانى به‌غدا بكه‌ن.
بڕياره ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه شاندى پارتى و يه‌كێتى سه‌ردانى شارى به‌غدا بكه‌ن.
ئ.ر