بزن روخساری مرۆڤ دەخوێنێتەوە

بزن و کاریلە مرۆڤ دڵخۆش دەکەن

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/9bb3e429-1fee-4039-9714-04dee6b00320/082918PNM.ism/manifest

K24 - ھەولێر

لە نوێترین توێژینەوەدا دەرکەوتووە بزن ئاماژەکانی دەموچاوی مرۆڤ زۆر بەباشی دەخوێنێتەوە و مرۆڤی شاد و دڵخۆش لە وانی دیكە جیا دەکاتەوە و هاوڕێیەتیان ناکات. هەرچەندە لە توێژینەوەکە ئەوەش پشتڕاستکراوەتەوە، کە بزن هۆکاری شادیین و لە هەر شوێنێك هەبن دڵخۆشی و شادی بڵاودەکەنەوە، لە توێژینەوەکە هاتووە، ئەگەر هەیە بزن لە سەگ و پشیلە زیاتر لە مرۆڤ تێبگات و مرۆڤ دڵخۆش بکەن.

یەکەم هەنگاوی توێژینەوەکە بە وێنەیەك بوو، كە وێنەی هەمان کەس، وێنەیەك بە شادی و یەکێکی دیكەشیان بە پێچەوانەوە، بزنەکانیش زیاتر سەرنجیان بۆ لای شادەکە چوو. ئەوە لە کاتێکدا فێڵیش لە بزنەکان کرا و وێنەی شادەکە خرایە لای راستە، فێڵەکەش ئەوە بوو بزنەکان زیاتر لای چەپی مێشکیان بۆ درک کردن و ناسینەوە بەکاردەهێنن، بەڵام بزنەکان سەرکەوتن بەسەر فێڵەکانی مرۆڤ.

دکتۆر کریستن ناورۆس، رایدەگەیەنێت، ئەو توێژینەوەی دەرگەی زیاتر بە رووی توێژینەوەی زیاتر لەسەر ئاژەڵان دەکاتەوە.

توێژینەوەکە لە زانکۆی کوین مێری لەندەن ئەنجامدراوە، بەڵگەی روونی خستوونەتە روو، کە بزن ئاژەڵی دڵشاد و رووخۆشن و مرۆڤ و ئاژەڵی دڵخۆشیش لە دوورەوە دەناسنەوە. دەرەنجامەکانی توێژینەوەکە لە کۆواری رۆیال سۆسایەتی ئۆپن سایەنس بڵاوکراوەتەوە و 20 بزن بەشداری پێکراوە هەموو بزنەکان توانای جیاکردنەوەی دەموچاوی خەمۆکی و گەش و شادیان هەبووە.

هەرچەندە، بزن و بە تایبەت کاریلەکان لە ژمارەیەکی زۆری هۆڵی وەرزشی یۆگا و وەرزشە نەرمەکان تێکەڵ بە مرۆڤ دەکرێن، توێژەرانیش رێنمایی خەڵك دەکەن، ئەگەر توانای بزن کڕینیشیان نەبێت، سەردانی کێڵگە و چیاکان بکەن بۆ بینینیان یان یاریکردن لەگەڵیان.

 ھ.م