يه‌كێتى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار دوو كانديدى هه‌يه و پارتيش ده‌ڵێت ئيستحقاقى ئێمه‌يه
دەگوترێت لە بەرامبەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار جارێكی دیكە لەلایەن یەكێتییەوە پارتی داوای پۆستی پارێزگای كەركوك دەكات
K24 – هه‌ولێر:
یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ناو حزبەكەیدا دوو كەسی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كاندید كردووە، ئەمە لەكاتێكدایه مشت‌ومڕ لەسەر وەرگرتنی لەلایەن پارتی و یەكێتییەوە ھێشتا بەردەوامە و ھەردوولا بە مافی خۆیانی دەزانن ئه‌و پۆسته وه‌ربگرن. ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی دەڵێت راستە كاندیدمان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار ئامادەیە، بەڵام پێویستمان بە رەزامەندی پارتییە، گوتەبێژی پارتیش رەتیدەكاتەوە ئەوان لەبەرامبەر پێدانی پۆستی سەرۆك كۆمار داوای پۆستی پارێزگاری كەركوكیان كردبێت.
دەگوترێت لە بەرامبەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار جارێكی دیكە لەلایەن یەكێتییەوە پارتی داوای پۆستی پارێزگای كەركوك دەكات، چونكە پارتی پۆستی سەرۆك كۆمار بە مافی خۆی دەزانێت و ئامادە نییە وا بە ئاسانی لەدەستی خۆیەوە بیداتە دەستێكی دیكە، بەڵام وتەبێژی پارتى ئەوە رەتدەكاتەوە و و بۆ پۆستی سەرۆك كۆماریش ئەو حزبە كاندیدی دەبێت.
دوێنێ ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان، به سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى كۆبوويه‌وه.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه، مه‌حمود محه‌ممه‌د، گوته‌بێژى پارتى ديموكراتى كوردستان له وه‌ڵامى پرسيارى په‌يامنێرى كوردستان24 سه‌باره‌ت به پۆستى سه‌رۆك كۆماريى رايگه‌ياند، "ئێمه پۆستى سه‌رۆك كۆمار به هى خه‌ڵكى كوردستان ده‌زانين. له‌گه‌ڵ شيعه و سوننه يه‌كلامان كردووه‌ته‌وه. بۆ خه‌ڵكى كوردستانه. ده‌بێت نوێنه‌رايه‌تى خه‌ڵكى كوردستان بكات. وه‌ك چۆن سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ شيعه‌يه و سه‌رۆكى په‌رله‌مان بۆ سوننه‌يه، سه‌رۆك كۆماريش بۆ خه‌ڵكى كوردستانه".
مه‌حمود محه‌ممه‌د گوتيشى: "له كوردستانيش به گوێره‌ى چ بنه‌مايه‌ك بێت ئێمه ئاماده‌ين. ئه‌گه‌ر به خاڵ بێت ئێمه له هه‌موو لايه‌نه‌كان خاڵمان زياتره. ئه‌گه‌ر به ئيستحقاق بێت، پشكى ئێمه‌يه. بۆيه ئێمه سوورين له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بۆ ئه‌م ده‌وره‌يه ئه‌و پۆسته بۆ پارتى ديموكراتى كوردستان بێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "كانديد له كوردستان زۆره، چ له ناو مه‌كته‌بى سياسى و سه‌ركردايه‌تى پارتى بێت يان له ناو خه‌ڵكى ديكه بێت".
له چه‌ند خولى رابردووى سه‌رۆكايه‌تيى كۆماردا، ئه‌و پۆسته به‌ر يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان كه‌وتبوو.
ئ.ر