دڵشاد شه‌هاب: شاندى پارتى و يه‌كێتى بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لايه‌نه‌كان كۆده‌بێته‌وه
كورد له‌گه‌ڵ هیچ به‌ره‌یه‌ك خۆی یه‌كلانه‌كردووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی ديموكراتى كوردستان، دڵشاد شه‌هاب، رايگه‌ياند، ئه‌و شانده‌ی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆده‌بێته‌وه.
بڕياره سبه‌ى شاندێكى پارتى و يه‌كێتى به مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لايه‌نه براوه‌كانى عێراق سه‌ردانى به‌غدا بكه‌ن.
دڵشاد شه‌هاب گوتيشى: كورد له‌گه‌ڵ هیچ به‌ره‌یه‌ك خۆی یه‌كلانه‌كردووه‌ته‌وه و له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌جێنداى خۆى دانووستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كان ده‌كات.
روونيشيكرده‌وه، شاندی پارتی و یه‌كێتی له ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی به هاوبه‌شی ده‌چنه به‌غدا و كام لایه‌ن داواكارییه‌كانی كورد جێبه‌جێبكات، ئه‌وا كورد له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه ده‌بێت.