به‌شێك له هه‌ڵسوڕاوانى گۆڕان هه‌ڕه‌شه‌ى بايكۆتى هه‌ڵبژاردن و جيابوونهوه ده‌كه‌ن
بۆ ئەو مەبەستە یاداشتنامەیەکی 23 خاڵیان داوەتە سەرووی خۆیان
K24 – هه‌ولێر:
بەشێک لە هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان داوای هەڵوەشاندنەوەی جڤاتی بزووتنەوەکەیان دەکەن و پێیان وایە بەشێک لە بەرپرسانی گۆڕان شایەنی ئەو پۆستانەیان نین و بۆ ئەو مەبەستە یاداشتنامەیەکی 23 خاڵیان داوەتە سەرووی خۆیان و ناشی شارنەوە ئەگەر چاکسازی ریشەیی لەناو بزووتنەوەی گۆڕان نەكرێت رەنگە بایکۆتی هەڵبژاردن بکەن، یاخود بەیەکجاری جیاببنەوە لە بزووتنەوەی گۆڕان.
سەفەر ئەوبەری، هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان له‌و باره‌يه‌وه تايبه‌ت به كوردستان24 رايگه‌ياند، ماوه‌ى سێ ساڵه پرۆژه‌يه‌كيان گه‌ڵاڵه كردووه و تێيدا نه‌خشه‌رێگه‌ى چاكسازييان داناوه.
گوتيشى: رێكخه‌ر و خانه‌ى راپه‌ڕاندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاگادارى ئه‌و پرۆژه‌يه.
روونيشيكرده‌وه، به‌شێك له ژووره‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان شه‌رعييه‌تى هه‌ڵبژاردنيان نييه و ده‌ستنيشان كراوون و هه‌ندێكيشيان به گرێبه‌ست دانراوون.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌وان ده‌يانه‌وێت چاكسازى له په‌يكه‌رى دامه‌زراوه‌كانى گۆڕاندا بكرێت و له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ڵبژاردن شه‌رعييه‌ت به وه‌رگرتنى پۆست له بزووتنه‌وه‌كه بدرێت.