"كریستیانۆ به‌ڵێنی داوه ئه‌مشه‌و یه‌كه‌مین گۆڵی خۆی له سێریا ئه‌ی بكات"
ئالێگری: له ئێستادا كریستیانۆ زۆر توڕه‌یه
یۆڤێنتۆس له گه‌ڕی سێیه‌می خولی ئیتاڵی كاتژمێر 9:30ـی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر رووبه‌رووی یانه‌ی پارما ده‌بێته‌وه.
خانمه پیره‌كه دوای تێپه‌ڕینی دوو گه‌ڕ ته‌واوی خاڵه‌كانی كۆكردووه‌ته‌وه و به شه‌ش خاڵ له پێشه‌وه‌ی هه‌موو یانه‌كانه.
به‌ر له یارییه‌كه‌ش ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنه‌ری یۆڤێنتۆس رایگه‌یاند رۆناڵدۆ به‌هۆی نه‌بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌ورووپا زۆر تووره‌یه و هه‌ست ده‌كات سته‌می لێكراوه.
پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ لاگازێتا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كریستیانۆ به‌ڵێنی داوه ئه‌مڕۆ گۆڵ بكات و بیكاته شرینی هانده‌رانی.
یوڤێنتۆس و پارما له مێژووی خۆیان له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 60 جار رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، یوڤی 30 بردنه‌وه، 17 به‌رامبه‌ربوون و 13 شكستی هه‌یه.
یوڤی له مێژووی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر پارما 97 گۆڵی كردووه، 56 گۆڵی خواردووه.
