یوساین بۆڵت: به‌هره‌ی مێسی له مندا نییه، به‌ڵام ئاستم له كریستیانۆ نزیكه
بۆڵت: گه‌وره‌ترین هانده‌ری سه‌رسه‌ختی كریستیانۆم
یوساین بۆڵت ئه‌فسانه‌ی راكه‌ری جامایكا كه ئێستا روویكردۆته یاری تۆپی پێ و له خولی ئوسترالیا یاری ده‌كات، له لێدوانێكدا ده‌ڵێت: به‌هره‌ی لیۆنێل مێسی له مندا نییه، به‌ڵام ئاستم له كریستیانۆ نزیكه و ده‌مه‌وێت شوێن هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و ئه‌ستێره پورتوگالییه بكه‌وم.
یوساین بۆڵت ئه‌م هه‌فته‌یه یه‌كه‌مین یاری فه‌رمی خۆی له خولی ئوسترالیا ئه‌نجامدا، كاتێك راهێنه‌ری یانه‌ی سێنتراڵ كۆست مارینرز له دوای خوله‌كی 70 به‌شداریی پێكرد.
یوساین بۆڵت له دوای یارییه‌كه به تۆڕه‌ی هه‌واڵی (ئانسا)ـی راگه‌یاند، كه هانده‌رێكی سه‌رسه‌ختی كریستیانۆ رۆناڵدۆیه، ده‌شڵێت: زۆر به شێوازی كاركردن و مه‌شق و به‌رده‌وامی كریستیانۆ سه‌رسامم، ده‌مه‌وێت هاوشێوه‌ی ئه‌و ئه‌ستێره پورتوگالییه بۆ گه‌یشتن به خه‌ونه‌كانم هه‌وڵبده‌م.
بۆڵت ده‌شڵێت: كریستیانۆ له جیهانی تۆپی پێ هه‌موو شتێكی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی باشترین بێت، منیش ده‌مه‌وێت هه‌مان شت بكه‌م.