پێنج رێگای ئاسان بۆ سوتانی کالۆرییەکی زۆر
کرداری سووتانی کالۆری زیاد دەکەن
K24 – ههولێر:
پێنج رێگای ئاسان هەیە بۆ سووتانی بڕێکی زۆری کالۆری بەبێ ئەوەی هیچ جۆرە وەرزشێک ئەنجام بدەیت.
بەگوێرەی هەواڵێکی بەشی تەندروستی رۆژنامەی تایمز، ئەم پێنج رێگایە زانستیانە تاقیکراونەتەوە و سەلمێندراون.
دانەنیشتن
بجوڵێ، جار جار هەستە سەرپێ و بنێشت بجو. ئەم کردارە بچووکانە، دەکرێت ببنە هۆی سوتانی 200 بۆ 3 هەزار کالۆری لە رۆژێکدا.
چای سەوز بخۆرەوە
توێژینەوەکان دەریانخستووە، خواردنەوەی چای سەوز، کرداری سوت و ساز(مێتابۆلیزم) بە رێژەی 4% بۆ 5% زیاد دەکات.
ئاوی زیاتر بخۆرەوە
توێژینەوەیەکی ئەڵمانی دەریخستووە، خواردنەوەی دوو پەرداخ ئاو، سوتانی کالۆری بەرێژەی 30% لەماوەی 10 خولەکدا زیاد دەکات. ئەو زیاد سوتانی کالۆرییەش لە دوای خواردنەوەی دوو پەرداخ ئاوەکە، بۆ ماوەی یەک کاتژمێر کارا دەبێت.
لیمۆ
شەربەتی سروشی لیمۆ لەگەڵ ئاو و چاکەت تێکەڵ بکە. بە گوێرەی بەدواداچوونێکی زانکۆی ئەریزۆنا لە ئەمەریکا، ئەو کەسانەی وەرزش دەکەن و بری پێویست ڤیتامین سی ناخۆن، بە رێژەی 25% کەمتر کالۆری دەسوتێنن.
پێبکەنە
گۆڤاری نێودەوڵەتی ئۆبێسیتی ئاشکرای کردووە، 15 خولەک پێکەنین لە رۆژێکدا بڕی 40 کالۆری دەسوتێنێت.
H.J