مه‌لا به‌ختیار: له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه رێكده‌كه‌وین كه پڕۆژهكەمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن
"ھیوادارین ئەمجارە ھیچ لایەنێك نەتوانێ خۆی لە جێبەجێكردنی رێككەوتنەكان بدزێتەوە"
K24 - بەغدا
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و سه‌رۆكی شاندی باڵای یه‌كێتی بۆ به‌غدا، رایگه‌یاند، پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه رێكده‌كه‌ون كه ده‌توانن پڕۆژه هاوبه‌شه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی جێبه‌جێ بكه‌ن.
مه‌لا به‌ختیار گووتیشی، ئەمرۆ كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ده‌ستپێده‌كه‌ن و سبەی یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراقە، ھیوادارین لە یەكەم كۆبوونەوەیدا پەرلەمان بەشێك لە ئامانجەكان بپێكێ و چاوەڕوان دەكەین لە رۆژانی ئایندە لەسەر بنەمای تەوافق و بەپێی دەستوور بگەینە ئەنجامێكی دڵخۆشكەر".
ئاماژەی بەوەشدا: "پڕۆژەی پارتی و یەكێتی دۆزی میللەتێكە، ھەموو لایەنەكان ئاگاداری پڕۆژەكەی ئێمەن و لەگەڵ ئەو لایەنانە رێكدەكەوین كە بەشی زۆری داواكانمان جێبەجێ دەكەن، ئەوە لای ئێمە گرنگە، ئەزموونەكا نی رابردوو لە حوكمڕانی و خۆدزینەوە لە دەستوور و جێبەجێنەكردنی ماددەی 140 و كێشەی نەوت و غاز و پڕ چەك نەكردنی پێشمەرگە لە حكوومەتەكانی عێراق لای ئێمە بابەتێكی گرنگە گفتوگۆكان".
مەلا بەختیار، ئەوەشی خستەڕوو: "ھیوادارین ئەمجارە حكوومەت بەشێوەیەك پێكبھێندرێت كە ھیچ لایەنێك نەتوانێ خۆی لە جێبەجێكردنی رێككەوتنەكان و بڕگەكانی دەستوور بدزێتەوە".
ھ.م