لەوانەیە ئەمڕۆ مۆرینهۆ دوایین یاریی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد ئەنجام بدات
ئەگەر مۆرینهۆ بدۆڕێت دەردەکرێت
ئەمڕۆ خۆزێ مۆرینهۆ یارییەکی چارەنووسساز ئەنجام دەدات، ئەگەر تووشی شکست بێت لەوانەیە بەفەرمی لە پۆستەکەی لەسەر کارلابدرێت.
میدیاکانی بەریتانیا ئاشکرایانکردووە، ئەمڕۆ مۆرینهۆ یارییەکی چارەنووسساز ئەنجام دەدات، کاتێک کاتژمێر 18:00 مانچێستەر یونایتد لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە گەڕی چوارەمی پرێمەرلیگ دەبێتە میوانی بێرنلی، ئەگەر مان یونایتد ئەم یارییە بدۆڕێنێت، ئەوا پێشبینی دەکرێت سپێشەل وەن لە کارەکەی دووربخرێتەوە، چونکە دەبێتە سێیەم شکستی لەسەر یەکی شەیتانە سوورەکان لەم وەرزەی پرێمەرلیگ.
هەفتەی رابردوو مان یونایتد بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە یاریگەی خۆی بە تۆتێنهام دۆڕا، کە گەورەترین شکستی مۆرینهۆ بوو لە کاروانی وەرزشی خۆیدا تووشی بێت، هەفتەیەک پێشتریش مان یونایتد بە ئەنجامی 3-2 بە برایتۆن دۆڕابوو.
ئەم هاوینە مۆرینهۆ پەیوەندیی لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی خراپ بوو، داوای کڕینی بەرگریکاری نوێی لێکردن، بەڵام کارگێڕانی یانە بەریتانییەکە رەتیانکردەوە هیچ یاریزانێکی نوێی بۆ بگوازنەوە و دەنگۆی ئەوەش هەیە مۆرینهۆ پەیوەندیی لەگەڵ پۆل پۆگبای ناوەڕاستکاری یانەکەی خراپە.