گواردیۆلا ده‌یه‌وێت لێرۆی سانی به‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی بارسێلۆنا بگۆڕێته‌وه‌

"گواردیۆلا چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی بارسێلۆنا ده‌كات"

دوای ئه‌وه‌ی لیرۆی سانی یاریزانی لاوی ئه‌ڵمانی بۆ یاری مانچێسته‌ر سیتی و نیوكاسڵ دوورخرایه‌وه‌، گوومانێكی زۆر كه‌وتۆته‌ سه‌ر كه‌ گواردیۆلا ده‌ستبه‌رداری سانی بێت.

به‌ گوێره‌ی پێگه‌ی ئێكسپرێسی بریتانیا، به‌هۆی ره‌فتاری نابه‌جێ پێپ گواردیۆلا بڕیاری ده‌ستبه‌رداربوونی له‌ لێرۆی سانی داوه‌، بۆیه‌ له‌ یاری شه‌وی رابردوو له‌ پرێمه‌رلیگ ئه‌م یاریزانه‌ له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گیش دوروخستبووه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌، پێپ گواردیۆلا ئۆفه‌رێكی پێشكه‌شی بارسێلۆنا كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ لێرۆی سانی له‌ به‌رامبه‌ر عوسمان دێمبلی بگۆڕنه‌وه‌.

له‌ ئێستادا یواكیم لۆف راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا بانگهێشتی لێرۆی سانی كردووه ‌بۆ یاریی داهاتووی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر فره‌نسا كه‌ بڕیاره‌ له‌ رۆژی 8ـی ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدا بوو به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو ئه‌م یاریزانه‌ له‌ لیستی یاریزانه‌ بانگهێشتكراوه‌كانی مۆندیال دوورخرایه‌وه‌.