فیفا لیستی یاریزانانی به‌ربژێری زه بێست له 10 یاریزان بۆ 3 یاریزان كه‌م ده‌كاته‌وه
فیفا 7 جۆر خه‌ڵاتی جیاواز ده‌به‌خشێت
سبه‌ی لیستێكی دیكه‌ی به‌ربژێرانی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان له كاتژمێر 4:00ـی ئێواره به كاتی هه‌ولێر بڵاو ده‌كاته‌وه.
فیفا دوای ئه‌وه‌ی له 24ـی مانگی یۆلیۆی رابردوو لیستی 10 یاریزانی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی2018 بڵاو كرده‌وه، ئه‌مڕۆ له تویته‌ری خۆی رایگه‌یاند سبه‌ی لیسته‌كه له 10 یاریزانه‌وه بۆ 3 یاریزان كه‌م ده‌كاته‌وه.
بڕیاریشه له 24ـی ئه‌م مانگه له له‌نده‌ن و له مه‌راسیمی ساڵانه‌ی فیفا ناسنامه‌ی باشترین یاریزانی جیهان ئاشكرا بكرێت.
فیفا له مه‌راسیمی به‌خه‌شینی خه‌ڵاته‌كانی زه بێست تایبه‌ت ده‌كات به (باشترین یاریزانی پیاو، ئافره‌ت، باشترین گۆڵپارێز، باشترین راهێنه‌ری پیاو و ئافره‌ت، خه‌ڵاتی پوشكاش تایبه‌ت به جوانترین گۆڵی ساڵ و خه‌ڵاتی تایبه‌ت به باشترین هانده‌ران).