له عه‌فرين گۆڕه‌پانى ئه‌ردۆغان ده‌بێته هه‌نگاوێك بۆ لكاندنى شاره‌كه به توركياوه
په‌يكه‌رێكى ئه‌ويان تێدا داناوه
K24 – هه‌ولێر:
له شارى عه‌فرين گۆڕه‌پانێك تايبه‌ت كراوه به سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان و په‌يكه‌رێكى ئه‌ويان تێدا داناوه.
سه‌باره‌ت به ماناكانى ئه‌و هه‌وڵه‌ى توركيا له شارى عه‌فرين، زائور كاراييڤ، نووسه‌ر و شاره‌زاى رووسى له رۆژنامه‌ى سڤۆبۆدنايا پريسا، وتارێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و رايگه‌ياندووه، ئه‌نقه‌ره له هه‌وڵدايه ئه‌و ناوچانه بخاته سه‌ر وڵاته‌كه‌ى و ناوى هه‌ندێك ناوچه‌شى كردووه‌ته توركى.
له وتاره‌كه‌دا هاتووه:
كورده‌كان و حكومه‌تى سووريا، به‌ڵكو توركياش ئه‌مڕۆ ناوچه‌كانى باكوورى خۆرئاواى حه‌له‌بيان ده‌وێت.
پرسيارێكى گه‌وره هاتووه‌ته ئاراوه، له داهاتوودا چاره‌نووسى ئه‌و ناوچانه چى ده‌بێت و كێشه‌كانيان چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
كورد له سووريا عه‌فرين به شارێكى كوردستانى و به‌شێك له ده‌وڵه‌ت و ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رييان ده‌زانن.
ديمه‌شق بڕيارێكى تايبه‌تى هه‌يه و داواى ده‌رپه‌ڕاندنى ده‌ستێوه‌رده‌ره‌كان ده‌كات. هاوكات له هه‌وڵى شكستپێهێنانى گرووپ و ميليشياكانه. به تايبه‌تى ميليشياكانى سوپاى ئازادى سووريا.
هه‌رچى كورده‌كانه، وه‌ك به‌شار ئه‌سه‌د، له ئێستادا ته‌نيا خه‌ون به عه‌فرينه‌وه ده‌بينن. توركه‌كان له‌وه‌ى كه هه‌يه زياتريان پێده‌كرێت. بۆنموونه ده‌توانن عه‌فرين بخه‌نه سه‌ر وڵاته‌كه‌يان. وه‌ك ئه‌وه‌ى ئێستا كارى بۆ ده‌كه‌ن. ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه عه‌فرين خراوه‌ته سه‌ر ئيداره‌ى پارێزگاى هاتاى توركى.
به‌م دواييانه توركه‌كان هه‌ڵمه‌تێكى چڕيان ده‌ستپێكردووه، بۆ گۆڕينى ناوى شه‌قام و گۆڕه‌پان و ناوه‌نده‌كانى عه‌فرين و گۆڕه‌پانێكى شاره‌كه‌يان ناو ناوه، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر