بەڤیدیۆ.. جۆنیۆر بە سوپەر هاتریکێک خەمی کریستیانۆ رۆناڵدۆی باوکی رەواندەوە
لە یەکەم یاریی لەگەڵ ئەکادیمیای یۆڤێنتۆس سوپەر هاتریکی کرد
گەرچی کریستیانۆ رۆناڵدۆی باوکی سێ یارییە لەسەر یەک ناتوانێت لەگەڵ یۆڤێنتۆس گۆڵتۆمار بکات، کەچی جۆنیۆری کوڕی لە یەکەم یاریی سوپەر هاتریکی بۆ تیپی خوار نۆ ساڵانی یۆڤێنتۆس تۆمارکرد و سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.
چەند کاتژمێڕیک دوای ئەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ نەیتوانی بۆ سێیەم یاریی لەسەر یەک لە سێریا ئەی گۆڵتۆمار بکات، جۆنیۆری کوڕی لە یەکەم یاریی خۆی بە درێسی یۆڤێنتۆس لەگەڵ تیپی خوار نۆ ساڵانی یۆڤێنتۆس بەرامبەر لۆشنتۆ سوپەر هاتریکی تۆمارکرد و یەکێک لە گۆڵەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە.
جۆنیۆر کە پێشتر کریستیانۆ رۆناڵدۆ رایگەیاندبوو %100 لەو دەچێت، لە ئەکادیمیای یۆڤێنتۆس درێسی ژمارە 7 دەپۆشێت و ستایلی یاریکردنی لە باوکی دەچێت.