به ڤیدیۆ... بزانه دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مرۆی ئارسێناڵ چی روویدا؟
ئارسێناڵ به‌هێزه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه له 4 یاری 8 گۆڵی تۆمار كردووه
له گه‌ڕی چواره‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی ئارسێناڵ دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد، له دوایین یاری خۆی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ شكستی به كاردیف سیتی هێنا.
له خوله‌كی 11 شكودران موستافی گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، دواتر پێش ئه‌وه‌ی فیكه‌ی كۆتایی گێمی یه‌كه‌م لێ بدرێت، ڤیكتۆر كاماراسا ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
دواتر له گێمی دووه‌م ئۆبامیانگ یانه‌كه‌ی پێشخسته‌وه كاتێك له خوله‌كی 62 گۆڵی دووه‌می ئارسێناڵی زیاد كرد، پاشان یانه‌ی كاردیف سیتی له رێگه‌ی دانی ورد ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
له خوله‌كی 81 ئارسێناڵ له رێگه‌ی ئالێكسانده‌ر لاكازێتی گۆڵی سێیه‌م و سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد.
گرینگ‌ترین ئامار و رووداوه‌كانی یارییه‌كه:
ـ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ دانی وێڵباك یاری ژماره 200 بوو له پرێمه‌رلیگ، یاری ژماره 82 بوو به درێسی ئارسێناڵ.
ـ له دوایین 9 یاری ئالێكسانده‌ر لاكازێتی به‌شداریی 10 گۆڵی كردووه (8 گۆڵ ـ 2 ئاسیست).
ـ له چوار یاری ده‌ستپێكی پرێمه‌رلیگ ئارسێناڵ بۆته خاوه‌نی 8 گۆڵ.
ـ چوار یارییه له‌سه‌ریه‌ك تۆڕی گۆڵی ئارسێناڵ دهههژێندرێت.
ـ ئۆبامیانگ له‌سه‌ر ئاستی خوله‌كانی ئه‌ورووپا ژماره‌ی گۆڵه‌كانی گه‌یانده 150 گۆڵ، (بۆندزلیگا 98 گۆڵ، لیگ وه‌ن 41، پرێمه‌رلیگ 11 گۆڵ).
ـ موستافی تا ئێستا 6 گۆڵی له پرێمه‌رلیگ تۆمار كردووه، 5 گۆڵیان به لێدانی سه‌ر بووه.