فیفا ناوی مێسی بۆ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی 2018 دوورخسته‌وه
فیفا ناوی به‌ربژێره‌كانی له 10 یاریزانه‌وه بۆ 3 یاریزان كه‌م كرده‌وه
فیفا به‌فه‌رمی به‌ربژێرانی كۆتایی بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان ئاشكرا كرد و لیۆنێل مێسی ئارجێنتینی له ده‌ره‌وه‌ی لیسته‌كه‌دایه.
لوكا مۆدریچ كه چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌وروپای برده‌وه، ئه‌مجاره بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان ململانێی هه‌ریه‌كه له كریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی ده‌كات كه وه‌رزی رابردوو به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ ریال مه‌دریدی چامپیۆنزلیگیان برده‌وه.
هه‌رچه‌نده پێشبینی ده‌كرا گریزمان یه‌كێك بێت له به‌ربژێرانی كۆتایی به‌ڵام محه‌مه‌د سه‌ڵاح گره‌وه‌كه‌ی لێ برده‌وه و ئه‌میش یه‌كێكه له به‌ربژێرانی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه و مێسیش له لیستی كۆتایی نییه.
بڕیاریشه له 24ـی ئه‌م مانگه له له‌نده‌ن و له مه‌راسیمی ساڵانه‌ی فیفا ناسنامه‌ی باشترین یاریزانی جیهان ئاشكرا بكرێت.
فیفا له مه‌راسیمی به‌خه‌شینی خه‌ڵاته‌كانی زه بێست تایبه‌ت ده‌كات به (باشترین یاریزانی پیاو، ئافره‌ت، باشترین گۆڵپارێز، باشترین راهێنه‌ری پیاو و ئافره‌ت، خه‌ڵاتی پوشكاش تایبه‌ت به جوانترین گۆڵی ساڵ و خه‌ڵاتی تایبه‌ت به باشترین هانده‌ران).
