به فه‌رمی فیفا 10 گۆڵی بۆ خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵی 2018 بڵاو كرده‌وه
گۆڵی مێسی، سه‌ڵاح، كریستیانۆ و به‌یل بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی پوشكاش له ریزی به‌ربژێره‌كان
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی 10 جوانترین گۆڵی بۆ خه‌ڵاتی پوشكاشی 2018 بڵاو كرده‌وه، له نێویاندا گۆڵی لیۆنێل مێسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ و محه‌مه‌د سه‌ڵاحی تێدایه.
له نێو لیستی یاریزانه به‌ربژێره‌كان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵی ساڵی 2018، گۆڵی هه‌ریه‌ك له بێنجامین پاڤاردی فره‌نسی و جیۆرجیان دی ئاراساستا، لازارۆس و كریستۆدۆڵۆپۆسی رایڵی ماكگری، دینیس چێرچیف، تێدایه.
بڕیاریشه له 24ـی ئه‌م مانگه له له‌نده‌ن و له مه‌راسیمی ساڵانه‌ی فیفا ناسنامه‌ی باشترین یاریزانی جیهان ئاشكرا بكرێت..
فیفا له مه‌راسیمی به‌خه‌شینی خه‌ڵاته‌كانی زه بێست تایبه‌ت ده‌كات به (باشترین یاریزانی پیاو، ئافره‌ت، باشترین گۆڵپارێز، باشترین راهێنه‌ری پیاو و ئافره‌ت، خه‌ڵاتی پوشكاش تایبه‌ت به جوانترین گۆڵی ساڵ و خه‌ڵاتی تایبه‌ت به باشترین هانده‌ران).