به‌ڤیدیۆ.. یه‌كه‌م به‌فری ئه‌مساڵ باری
به‌فربارینێكی پێشوه‌خته هه‌رێمێكی سیبیریای سپی‌پۆش كرد
K24- هه‌ولێر:
یه‌كه‌م به‌فری ئه‌مساڵ به‌شێوه‌یه‌كی پێشوه‌خته هه‌رێمی كیمیرۆفۆی له سیبیریا باری، له‌مباره‌شه‌وه ناتالیا بۆلیۆكۆفا، سكرتێری رۆژنامه‌وانی سه‌نته‌ری كیمیرۆفۆ بۆ چاودێری كه‌ش و هه‌وا رایگه‌یاند، هۆكاری ئه‌و به‌فربارینه بۆ ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه‌ش و هه‌وا ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه به‌هۆی ناجێگیری پله‌كانی گه‌رما روویانداوه.
بۆلیۆكۆفا له‌باره‌ی ئه‌و به‌فربارینه‌وه گوتی: "زۆر به‌ده‌گمه‌ن به‌فر له سه‌ره‌تای مانگی سێپتهمپهر له هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌بارێت، ساڵی رابردووش یه‌كه‌م به‌فربارین له 8ی ئه‌م مانگه له هه‌رێمی شیگیش باری كه هه‌رێمێكی شاخاوییه. له هه‌رێمه‌كه‌مان هه‌میشه یه‌كه‌م به‌فر له‌كۆتایی مانگی سێپته‌مبه‌ر ده‌بارێت و له سه‌ره‌تای ئوكتۆبه‌ر به‌ته‌واوی زه‌وی سپی‌پۆش ده‌كات و شه‌خته درووست ده‌بێت".
H.B