دیشامپ هاته ده‌نگ له دژی نه‌بوونی هیچ یاریزانێكی فره‌نسا بۆ خه‌ڵاتی باشترینی 2018
دیشامپ داوا له یاریزانانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات به‌هۆی ئه‌م زوڵمه‌ی فیفا سارد نه‌بنه‌وه و بێ ئومید نه‌بن
دوای ئه‌وه‌ی فیفا به‌ربژێرانی زه بێستی له 10 یاریزانه‌وه بۆ 3 یاریزان كه‌م كرده‌وه، به‌مه‌ش ناوی هه‌ریه‌ك له گریزمان، مباپێ و ڤارانی فره‌نسی كه مۆندیالی 2018ـه‌یان له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی برده‌وه دوورخسته‌وه، ته‌نیا ناوی (كریستیانۆ، سه‌ڵاح و مۆدریچ)ـیان ھێشته‌وه.
دیدییه دیشامپ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له دژی نه‌بوونی هیچ یاریزانێكی وڵاته‌كه‌ی له رێزی یاریزانه به‌ربژێره‌كانی كۆتایی هاته ده‌نگ و ئه‌م كاره‌ی فیفای به زوڵم وه‌سف كرد.
دیشامپ ده‌ڵێت: پێم سه‌یره، ئه‌م خه‌ڵاتی تایبه‌ته به باشترینه‌كانی ساڵ، كه‌چی هیچ یاریزانێكی فره‌نسای تێدا نییه كه بوونه پاڵه‌وانی جیهان.
دیشامپ گوتیشی: ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ روویدا زوڵمێكی ئاشكرا بوو، ئه‌گه‌ر یاریزانی ئێمه به شایسته‌ی خه‌ڵاتی زه بێست نازانن، لا نیكه‌م ده‌بوو له نێو لیستی 3 به‌ربژێرانی كۆتایی هه‌بان.
دیشامپ له كۆتاییدا داوای له یاریزانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی خراپ نه‌نوێنن و له ئاستبه‌رزی و ره‌وشتبه‌رزی به‌رده‌اومبن و بێ ئومید نه‌بن.
