به‌ڤیدیۆ.. گۆزه‌یه‌كی كۆن له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ دۆزرایه‌وه
ئه‌و گۆزه‌ی له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ دۆزراوه‌ته‌وه درووستكراوی ده‌ستی مرۆڤه
K24- هه‌ولێر:
زانایێكی بوارى ته‌نه تهماوییهكان "ته‌نه نادیاره‌كان" له وڵاتی تایوان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی یوتیوب گرته‌یه‌كی شرۆڤكاری زانستی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه وه‌ك ئاماژه‌ی پێده‌دات، پێشتر ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ هه‌بووه.
بۆ پشتگیریكردن له‌و رایه‌ی خۆی، سكۆت ورینگ، زانای ته‌نه تهماوییهكان "زانستی یوفولۆج" له وڵاتی تایوان پشت به وێنه‌یه‌كی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ ده‌به‌ستێت كه ئاژانسی فه‌له‌كناسی ئه‌مه‌ریكی له ساڵی 2014 بڵاویكردووه‌ته‌وه و تێیدا ته‌نێك نیشان ده‌درێت، كه دیمه‌نی ده‌ره‌وه‌ی زۆر له هی گۆزه‌یه‌كی كۆن ده‌چێت.
له‌مباره‌یه‌وه ورینگ ده‌ڵێت: "ئه‌و ته‌نه‌ی به‌ئاشكرا له وێنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه ئاماژهیێكه بۆ ئه‌وه‌ی كه درووستكراوی ده‌ستی مرۆڤه و ته‌واو له ده‌فرێكی وه‌ك ئه‌و گۆزانه ده‌چێت، كه له‌سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی رۆمانی به‌كارده‌هێندران".
ورینگ دووپاتیش ده‌كاته‌وه، رۆژێك له‌ڕۆژان ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ هه‌بووه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه پسپۆرانی ئاژانسی ناسا زانیاری ته‌وایان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هه‌بێت. به‌ڵام په‌له له ئاشكراكردنی ناكه‌ن و به بڵاوكردنه‌وه‌ی ته‌نیا چه‌ند وێنه‌یه‌ك، جاری كۆتایی به‌و بابه‌ته ده‌هێنن.
H.B