مێسی: به‌هۆی رۆیشتنی كریستیانۆ بۆ یوڤێنتۆش شۆك بووم
مێسی: به‌هۆی كریستیانۆ یوڤێنتۆس بۆ بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌ربژێری سه‌ره‌كییه
لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا له دیمانه‌یه‌كدا بۆ رادیۆی كه‌ته‌لۆنیا بۆ یه‌كه‌مجار قسه له‌سه‌ر رۆیشتنی كریستیانۆ بۆ یوڤێنتۆس ده‌كات و ئاشكرای ده‌كات كه به رۆیشتنی كریستیانۆ له ریال مه‌درید تووشی شۆك بووه.
مێسی جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه به نه‌مانی كریستیانۆ له ریال مه‌درید یانه‌ی شایانه لاواز ده‌بێت، له به‌رامبه‌ردا به‌هۆی هه‌بوونی كریستیانۆ، یانه‌ی یوڤێنتۆس بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگ به‌ربژێری سه‌ره‌كی ده‌بێت.
لیۆنێل مێسی ده‌شڵێت: هه‌رگیز پێموا نه‌بوو كریستیانۆ له ریال مه‌درید بڕوات و بچێته یوڤێنتۆس، بۆیه به‌م هه‌واڵه تووشی شۆك بووم، به‌ڵام بڕیارێكی خراپی نه‌داوه، چونكه چۆته یانه‌یه‌كی گه‌وره و توانای بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگیان هه‌یه، له به‌رامبه‌ردا ریال مه‌دریدیش یه‌كێك له ئه‌ستێره‌كانی له‌ده‌ستداوه و ده‌رفه‌تی بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگی به نه‌مانی رۆناڵدۆ كه‌متر ده‌بێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی هاوشانی یه‌كتر 10 ساڵه خه‌ڵاته تاكه كه‌سییه‌كانیان قۆرخ كردووه و هه‌ریه‌كه‌یان 5 جار خه‌ڵاتی تۆپی زێرینیان بردۆته‌وه، ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه له هاوینی ئه‌مساڵ به 88 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده یوڤێنتۆس و 3 یاری له سێریا ئه‌ی ئه‌نجام داوه و هیچ گۆڵێكی نه‌كردووه.