رۆناڵدینهۆ: مێسی باشترینی مێژوو نـیـیـه
رۆناڵدینهۆ له باره‌ی باشترین یاریزانی مێژوو چی گوت؟
رۆناڵدینهۆی ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی ڕه‌تی كرده‌وه كه لیۆنێل مێسی هاوڕێی پێشووی باشترینی مێژوو بێت، به‌ڵام به باشترین یاریزانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ده‌ستنیشان ده‌كات.
رۆناڵدینهۆی ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا ده‌ڵێت: به‌بێ هیچ گوومان و دوودڵییه‌ك مێسی باشترین یاریزانی مێژووی بارسێلۆنایه، به‌وپێیه‌ی له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو ئه‌وه‌ی مێسی بۆ بارسێلۆنای كردووه به هیچ یاریزانێكی دیكه‌ی پێشوو نه‌كراوه.
رۆناڵدینهۆ گوتیشی: به‌ڵێ مێسی یه‌كێكه له باشترین یاریزانه‌كانی مێژوو، به‌س ناكرێت به ته‌نیا باسی ئه‌و بكرێت، به‌ڵكوو چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی دیكه هه‌یه كه كاری گه‌وره و ده‌ستكه‌وتی مه‌زنیان به‌ده‌ستهێناوه، له‌وانه زینه‌دین زیدان، رۆناڵدۆی به‌رازیلی و ماڕادۆنا و پێلێ.
رۆناڵدینهۆ له كۆتایی قسه‌كانیدا، گوتیشی: پێویسته بارسێلۆنا درێسی ژماره (10)ـی لیۆنێل مێسی هه‌ڵبگرێت و بیپارێزێت دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه وازهێنان له یاریكردن راده‌گه‌یه‌نێت، چونكه لیۆ كاری مه‌زنی بۆ بارسێلۆنا كردووه كه زه‌حمه‌ته به هیچ یاریزانێكی دیكه بكرێت.
رۆناڵدینهۆ پێشتر له هاوینی 2003 له یانه‌ی پاریس سانجێرمانه‌وه به گرێبه‌ستێكی 30 ملیۆن یۆرۆ بۆ بارسێلۆنا گواسترایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 2 وه‌رز هاوشانی مێسی یاریكرد، له 2008 یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ی به‌ره‌و ئه‌یسی میلان جێهێشت.