ڤاڵدانۆ: ریال مه‌درید له دوای رۆیشتنی كریستیانۆ به‌هێزتر بووه
"رۆیشتنی كریستیانۆ زیانی به ریال مه‌درید نه‌گه‌یاندووه"
خۆرخی ڤاڵدانۆ به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا بڵاو بۆته‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه رۆیشتنی كریستیانۆ هیچ زیانێكی به ریال مه‌درید نه‌گه‌یاندووه، ده‌شڵێت: له دوای رۆیشتنی كریستیانۆ ریال مه‌درید به‌هێزتر بووه.
ئه‌م لێدوانه‌ی ڤاڵدانۆ وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بوو بۆ لێدوانه‌كه‌ی مێسی كاتێك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد بوو كه به رۆیشتنی كریستیانۆ بۆ یوڤێنتۆس ریال مه‌درید لاواز ده‌بێت و ده‌رفه‌تی بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگیشی كه‌متر ده‌بێت.
ڤاڵدانۆ له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: لۆپیتیخی به‌شێوه‌یه‌كی باش تێپهكهی رێكخستۆته‌وه و ئاستی كه‌ریم بێنزێما و گاریس به‌یل به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر به‌رز بۆته‌وه.
ڤاڵدانۆ گوتیشی: هاتنی ماریانۆ دیاز هێزێكی باش به هێڵی پێشه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌به‌خشێت، چونكه ئه‌م یاریزانه ته‌نیا بۆ گۆڵكردن هاتۆته سه‌ر دونیا.
ڤاڵدانۆ له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ پێگه‌ی ئاس ستایشی ئاستی ڤینسیۆس جۆنیۆری كرد كه ئێستا لۆپیتیخی ئه‌و یاریزانه‌ی بۆ تیپی ریال مه‌دریدی كاستیا ناردووه.
