كریستیانۆ رۆناڵدۆ 10 یانه‌ی ئیتاڵیا تێده‌په‌ڕێنێت
كریستیانۆ یانه‌كانی ئیتاڵیای تۆقاندووه
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتۆس به‌هۆی مووچه‌كه‌ی جیاوازییه‌كی ترسناكی له نێوان ئه‌ستێره‌كانی سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا دروست كردووه، ته‌نانه‌ت مووچه‌كه‌ی كریستیانۆ له 10 یانه‌ی ئیتاڵیا زیاتره.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هاوینی ئه‌مساڵ به گرێبه‌ستێكی 105 ملیۆن یۆرۆ و به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 31 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی یوڤێنتۆس كرد.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی لاگازێتا، مووچه‌ی كریستیانۆ له 10 یانه‌ی سێریا ئه‌ی زیاتره كه پێكهاتوون له یانه‌كانی (ئاتڵانتا، كالیاری، كیڤۆ. ئیمپۆلی، فرۆسیۆنی، جێنوا، پارما، ساسولۆ، سپال و ئۆدێنزی).
كریستیانۆ بووه یه‌كه‌م یاریزانه له مێژووی خوله‌كه ساڵانه ئه‌م بڕه پاره‌یه وه‌ربگرێت. له كاتێكدا خاوه‌نی دووه‌م زۆرترین مووچه‌ی ساڵانه گۆنزالۆ هیگواینه كه پێشتر له یوڤێنۆتس 8 ملیۆن یۆرۆی ساڵانه وه‌رگرتووه، له ئێستاشدا ئه‌م یاریزانه 9.5 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی میلان وه‌رده‌گرێت.
له پله‌ی سێیه‌مین پاوڵۆ دیبالا دێت كه ساڵانه 7 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێ، له پله‌ی چواره‌م میرالیم پیانیچ ناوه‌راستكاری یوڤی دێت كه ساڵانه 6.5 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێت.
له پله‌ی پێنجه‌م، دۆگڵاس كۆستا دێت كه ساڵانه 6 ملیۆن یۆرۆ له یوڤی وه‌رده‌گرێت، دۆنارۆمای گۆڵپارێزی ئه‌یسی میلان به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 6 ملیۆن یۆرۆ پله‌ی شه‌شه‌می گرتووه، له دوای ئه‌ویش لیۆناردۆ بۆنۆچی دێت، كه به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 5.5 ملیۆن یۆرۆ گه‌ڕاوه‌ته یوڤێنتۆس. ماورۆ ئیكاردی كاپتنی ئینته‌ر میلان به مووچه‌ی ساڵانه 5 ملیۆن یۆرۆ پله‌ی حه‌وته‌می گرتووه.
له پله‌ی هه‌شته‌میش ئێمری جان دێت كه له هاوینی ئه‌مساڵ له یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌وه به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 5 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یوڤێنتۆس.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیتاڵیا، جیاوازی مووچه‌ی ساڵانه‌ی كریستیانۆ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌ستێره‌كانی ئێستا و پێشووی خولی ئیتاڵیا ریكۆردێكی ترسناكی دروست كردووه.
