به‌ فه‌رمی تیروپشكی خولی نایابی عێراق راكێشرا

یه‌كه‌مین یاری یانه‌ی هه‌ولێر له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له‌ به‌غدا ده‌كات

ئه‌مڕۆ تیروپشكی وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق راكێشرا و هه‌ولێر یه‌كه‌م یاریی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی نه‌فت ده‌كات.

بڕیاره‌ له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌ وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق ده‌ستپێبكات و یانه‌ی هه‌ولێر دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕایه‌وه‌ ریزی یانه‌ نایابه‌كانی عێراق له‌ یه‌كه‌م یاریی خۆی له‌ وه‌رزی نوێ رووبه‌ڕووی نه‌فت ده‌بێته‌وه‌ و دوایین یاریی گه‌ڕی یه‌كه‌می خوله‌كه‌ ده‌بێت.

عه‌لی جه‌بار جێگری دووه‌می سه‌رۆكی فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رایگه‌یاند یاریی یانه‌ی جه‌ویه‌ له‌ گه‌ڕی دووه‌م به‌هۆی به‌شداریكردن له‌ خوله‌كانی ده‌ره‌وه‌ بۆ كاتێكی دیكه‌ دواده‌خرێت وسه‌رجه‌م یارییه‌كانی دیكه‌ له‌ كاتی خۆیاندا به‌ڕێوه‌ده‌چن.

خشتەی یارییەکانی هەولێر لە خولی نایابی عێراق

یاری یەکەم: (هەولێر ـ نەفت)

یاری دووەم: (هەولێر ـ تەڵەبە)

یاری سێیەم: هەولێر - نه‌فتی جنوب)

یاری چوارەم: (هەولێر ــ سناعات کارەبا)

یاری پێنجەم: (هەولێر ــ کارەبا)

یاری شەشەم: (هەولێر ــ نه‌فتی میسان)

یاری حەوتەم: (هەولێر ـ قوەی جه‌وییه‌)

یاری هەشتەم: (هەولێر ـ حسین)

یاری نۆیەم: (هەولێر ــ دیوانیە)

یاری دەیەم: (هەولێر ـ سەماوە)

یاری یازده‌یه‌م: (هەولێر ـ حدود)

یاری دوازده‌یه‌م: هەولێر ــ شورتە

یاری سێزده‌یه‌م: (هەولێر ـ ئەمانەی بەغداد)

یاری چواردەهەم: (هەولێر ــ نەجەف)

یاری پازده‌یه‌م: (هەولێر ــ مینا)

یاری شازده‌یه‌م: (هەولێر ــ کەرخ)

یاری حه‌ڤده‌یه‌م: (هەولێر ــ بەحری)

یاری هەژده‌یەم: (هەولێر ـ نەفتی وەسه‌ت)

یاری نۆزده‌یه‌م: (هەولێر ــ زەورا)