فلیپی لویس: مێسی باشترین یاریزانی جیهانه و شایسته‌ی تۆپی زێرینه
مێسی شایسته‌ی بردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نازناوه‌كانه
فیلیپی لویس، به‌رگریكاری یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی یارییه دۆستانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی وه‌ڵامی میدیاكارانی دایه‌وه و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، كه لیۆنێل مێسی باشترین یاریزانی جیهانه و شایسته‌ی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێرین.
فیلیپی لویس ده‌ڵێت:: یارییه‌كانمان له مۆندیالی رووسیا هاوشێوه‌ی یارییه‌كانی كۆتایی چامپیۆنزلیگ بوون، سه‌رجه‌م یارییه‌كان تایبه‌تمه‌ندیان هه‌بوو، ساتێكی ناخۆش بوو كاتێك به‌رامبه‌ر به‌لجیكا دۆڕاین.
فلیپی لویس گوتیشی: پێموایه لیۆنێل مێسی باشترین یاریزانی جیهانه و شایسته‌ی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات و نازناوه‌كانه، بێگومان نێیماریش له بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترینی جیهان نزیكه، محه‌مه‌د سه‌ڵاح و رۆناڵدۆ شایسته‌ن كه له لیستی كۆتایی خه‌ڵاته‌كانی فیفان، ئه‌گه‌ر مێسی بگه‌ڕێته‌وه ئاستی خۆی بێگومان باشترین یاریزانی جیهانه.
له ئێستا فلیپی لویس له‌گه‌ڵ بڕازیل ئاماده‌كاریی بۆ یارییه دۆستانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكا ده‌كات، بڕازیل دوای بێ هیوا بوون و كرانه‌وه ده‌ره‌وه‌ی له چاره‌كی كۆتایی مۆندیالی رووسیا، له رێگه‌ی یارییه دۆستانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه مه‌یدان و یارییه‌كی دۆستانه به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا ده‌كات.