مێسی خاڵی لاوازی بارسێلۆنای به ڤاڵڤێردی راگه‌یاندووه
مێسی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و خاڵه لاوازه یانه‌كه‌ی داوای گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی كردووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه مێسی نیگه‌رانه له خاڵێكی لاوازی یانه‌كه‌ی و له‌گه‌ڵ ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری له باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه كۆبۆته‌وه و پێشنیاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی كردووه.
رۆژنامه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا به ڤاڵڤێردی راگه‌یاندووه كه پێویسته یاریزانێك بۆ باڵی راستی یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه.
مێسی پێیوایه نیلسۆن سێمیدۆ جێگره‌وه‌یه‌كی باش نییه له كاتی پێكان و دووركه‌وتنه‌وه‌ی سیرجی رۆبێرتۆ، بۆیه داوای له ڤاڵڤێردی كردووه یاریزانێك بۆ باڵی راستی بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی زستانه واژۆ بكات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مێسی به ڤاڵڤێردی راگه‌یاندووه كه جاری وا هه‌یه له هه‌فته‌یه‌كدا 2 یاری ده‌كه‌ین، بۆیه ناكرێت به ته‌نیا وه‌رزێك به سێمیدۆ و رۆبێرتۆ ته‌واو بكه‌ین.
مێسی جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه ئه‌گه‌ر بارسێلۆنا چاوی له سه‌رجه‌م ناسناوه‌كان بێت پێویسته یاریزانێك بۆ باڵی راستی بارسێلۆنا بگوازنه‌وه.