گریزمان: شه‌رمه‌زارییه كه منیان له لیستی به‌ربژێرانی زه بێست دوورخستۆته‌وه
گریزمان بۆ یه‌كه‌مجار له دوای دوورخرانه‌وه‌ی هاته ده‌نگ
له باره‌ی دوورخرانه‌وه‌ی له لیستی كۆتایی به‌ربژێرانی خه‌ڵاتی زه‌بێست، ئانتوان گریزمان هاته ده‌نگ و ده‌ڵێت: جێگه‌ی شه‌رمه كه منیان له لیستی به‌ربژێرانی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان دوورخستۆته‌وه.
ئانتوان گریزمان هێرشبه‌ری یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی لیكیپی فره‌نسا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه شه‌رمه یاریزانێك مۆندیالی بردبێته‌وه و ناوی له لیستی كۆتایی به‌ربژێره‌كان نه‌بێت.
گریزمان ده‌شڵێت: ده‌بێت به‌ربژێره‌كان ئه‌و یاریزانانه بن كه وه‌رزی رابردوو باشترین ئاستیان پێشكه‌ش كردووه، من گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانێتییم بردۆته‌وه كه جامی جیهانییه، له كاتێكدا هیچ یاریزانێكی فره‌نسای تێدا نییه.
گریزمان گوتیشی: جامی جیهانی گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانێتییه له فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی، له كاتێكدا فیفا هیچ نرخی بۆ ئه‌و یاریزانانه دانه‌ناوه كه بوونه‌ته پاڵه‌وانی مۆندیال.
ئانتوان گریزمان وه‌رزی رابردوو 3 نازناوی برده‌وه، یۆرۆپالیگی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به‌ده‌ستهێنا و به باشترین یاریزانی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش ده‌ستنیشان كرا، دواتر جامی جیهانی له‌گه‌ڵ فره‌نسا برده‌وه، پاشان ناسناوی جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپاشی به‌ده‌ستهێنا.