زێدان له باره‌ی دۆخی ریال مه‌درید لۆپیتیخی ئاگادار ده‌كاته‌وه
زیزۆ نهێنی سه‌ركه‌وتنی خۆی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌كات
زینه‌دین زیدان راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید له دیمانه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی فه‌رمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا بڵاو بۆته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه له ئێستادا لۆپیتیخی فشارێكی زۆری له‌سه‌ره، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر ریال مه‌دریده 3 ناسناوی له‌سه‌ریه‌كی چامپیۆنزلیگی بردۆته‌وه.
زینه‌دین زیدان ده‌شڵێت: نهێنی سه‌ركه‌وتنی من له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید په‌یوه‌ندی به‌و هه‌موو سۆز و وه‌فایه بوو كه به‌رامبه‌ر یاریزانه‌كانم هه‌مبوو، جیا له‌وه‌ش من زۆر رێزم له تیپی به‌رامبه‌ر ده‌گرت، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی دیكه‌بوو بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كان.
زیزۆ گوتیشی: یانه‌ی ریال مه‌درید جیاوازه له سه‌رجه‌م یانه‌كانی دیكه، چونكه لێره ده‌بێت هه‌موو ناسناوه‌كان ببه‌یته‌وه، ده‌بێت پارێزگاری له ئاستی یاریزانه‌كان بكه‌یت، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی راهێنه‌ر زۆر قورس ده‌كات.
زیزۆ له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی ده‌ڵێت: رۆڵی كه‌ریم بێنزێما له یانه‌ی ریال مه‌درید زۆر گرینگ بوو، ئه‌و زۆر به هێمنی هێڵی هێرشبه‌ری رێكده‌خسته‌وه، جیا له‌وه‌ش بێنزێما یه‌كێكه له‌و یاریزانانه‌ی به باشترین شێوه ئه‌ركی راهێنه‌ر جێبه‌جێ ده‌كات، هه‌رچی داوای لێ بكه‌یت وه‌ك خۆی جێبه‌جێی ده‌كات.
زیزۆ: شتێكی زۆر خۆش بوو كاتێك 3 ناسناوی له‌سه‌ریه‌كی چامپیۆنزلیگمان برده‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی لۆپیتیخی قورس ده‌كات و فشارێكی زۆری ده‌كه‌وێته سه‌ر، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌م وه‌رزه هیچ ناسناوێك نه‌باته‌وه.
زیزۆ ده‌شڵێت: رامۆس و كریستیانۆ هه‌ردووكیان رۆڵی كاپتنیان ده‌گێرا، رامۆس له ژووری جلگۆڕین سه‌ركرده‌یه‌كی باش بوو، كریستیانۆش له نێو یاریگه رۆڵێكی گه‌وره‌ی ده‌گێرا.