لەمەودوا لە یارییەکانی پرێمەرلیگیش سیستەمی ڤار بەکار دێت
وەکو قۆناخێکی تاقیکاریی لەم وەرزە لە 15 یاریی جێبەجێ دەکرێت
لەمەدوا لە یارییەکانی پرێمەرلیگیش سیستەمی ڤار بەکار دێت و دوای کۆتایی هاتنی ماوەی وەستانی یاریی خولەکانی ئەوروپا سیستەمەکە بەکار دێت.
دوای ئەوەی سیستەمی ڤار لە خولەکانی بۆندزلیگا، سێریا ئەی، لیگ1 و لالیگا بەکارهێنرا، گەرچی سەرەتای ئەمساڵ یانەکانی پرێمەرلیگ رەتیانکردەوە سیستەمەکە لە یارییەکانی پرێمەرلیگ بەکار بێت، بەڵام دوای جێبەجێکرانی لە یارییەکانی مۆندیالی 2018 لە رووسیا، سەرپەرشتیارانی پرێمەرلیگ بڕیاریان داوە ئەو سیستەمە لە خولی نایابی ئینگلیزیش بەکار بێت.
میدیاکانی بەریتانیا ئاشکرایانکردووە، ئەم وەرزە وەکو تاقیکارییەک سیستەمەکە لە 15 یاریی جیاوازیی پرێمەرلیگ بەکار دەهێنرێت، کە یاریی نێوان نیوکاسڵ یونایتد و ئارسێناڵ لە یاریگەی سان جەیمس پارک لە رۆژی 15ی ئەم مانگە دەبێتە یەکەم یاریی خولەکە سیستەمی ڤاری تیادا جێبەجێبکرێت.