ئەمڕۆ لە ئەوروپا پاڵەوانێتییەکی گەورە لەدایک دەبێت
زۆرترین زانیاری لەبارەی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا
ئەمڕۆ لە ئەوروپا پاڵەوانێتییەکی گەورە لەدایک دەبێت و بۆیەکەمجار خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بە بەشداریی 55 هەڵبژاردە دەستپێدەکات.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا جگە لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و پاڵاوتنەکانی یۆرۆ و مۆندیال، لەمەودوا خولی نەتەوەکانی ئەوروپاش رێکدەخات، کە دوای گفتوگۆ و قسەیەکی زۆر لە نێوان ساڵانی 2011 بۆ 2014 فیدراسیۆنەکانی ئەوروپا رازی بوون ئەم پاڵەوانێتییە رێکبخرێت.
لە کۆتاییەکانی ساڵی 2014 فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بەفەرمی لەدایکبوونی خولی نەتەوەکانی ئەوروپای راگەیاند، ئەم پاڵەوانێتییە لە جیهاندا لە رووی رێکخستن و چۆنییەتی بەڕێوەچوونی تاقانەیە، بەڵام یوێفا دەیەوێت وەکو پاڵەوانێتییە گرنگەکانی جیهان گرنگی پێبدرێت و بیکاتە خولێکی سەرنجڕاکێش.
یوێفا سروودی تایبەت و جام و لۆگۆ و تۆپی تایبەتی بۆ خولەکە ئامادەکردووە، تەنانەت هەر لە ئێستاوە خولەکە سپۆنسەریی گەورەی پەیداکردووە و کۆی گشتی خەڵاتەکانی یەکەم وەشانی خولەکە دەگاتە 76 ملیۆن و 250 هەزار یۆرۆ و پاڵەوانی خولەکە 4,5 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.
ئەم خولە هیچ پەیوەندییەکی بە پاڵاوتنەکانی یۆرۆوە نییە، بەڵکو پاڵەوانێتییەکی سەربەخۆیە و پێشبینی دەکرێت بە ئەنجامدرانی ئەم خولە ژمارەی یارییە دۆستانەکانی هەڵبژاردە ئەوروپییەکان یەکجار کەمبکاتەوە. دەبێتە دەرفەتێک بۆ هەڵبژاردە گەورەکان بۆ ئەنجامدانی یاریی بەهێزتر و جددیتر، هەڵبژاردە بچووکەکانی ئەوروپاش هەلی رووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردە بەهێزەکانیان زیاتر بۆ دەرەخسێت، تەنانت فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکانیش کێشمەکێشمی رێکخستنی یاریی دۆستانەیان لەکۆڵ دەبێتەوە.
خولی نەتەوەکانی ئەوروپا چۆن بەڕێوە دەچێت؟
له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌وروپا كه 55 هه‌ڵبژارده‌ن به‌شداری ده‌كه‌ن، هه‌ڵبژارده‌كان به‌سه‌ر چوار ئاستدا دابه‌ش ده‌كرێن، هه‌ر ئاستێك له چوار كۆمه‌ڵه پێكهاتووه، ئاستی یه‌كه‌م و دووه‌م هه‌ریه‌كه‌یان 12 هه‌ڵبژارده پێکدێن، ئاستی سێیه‌م له 15 هه‌ڵبژارده و چواره‌میش له 16 هه‌ڵبژارده پێكهاتوون.
هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كان له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان یاریی چوون و هاتنه‌وه له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان له مانگه‌كانی سێپتێمبه‌ر و ئۆكتۆبه‌ر و نۆڤێمبه‌ر ده‌كرێن. دوای ته‌واو بوونی یارییه‌كان له ئاستەکانی دووەم و سێیەم و چوارەم ئه‌و هه‌ڵبژاردانه‌ی پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كانیان گرتووه، بۆ ئاستێكی به‌رزتر سه‌ر ده‌كه‌ون، لە ئاستەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمیش ئەو هەڵبژاردانەی کەوتوونەتە کۆتایی کۆمەڵەکانیان بۆ ئاستێکی خوارتر داده‌به‌زن.
پێشەنگی هەر چوار کۆمەڵەکەی ئاستی یەکەم دەگەنە قۆناخی پێشکۆتایی و لەوێش دەگەنە یاریی کۆتایی و پاڵەوانی خولەکە مانگی 3ی ساڵی داهاتوو یەکلا دەبێتەوە. لە هەر چوار ئاستەکەش ئەو هەڵبژاردانەی پێشەنگیان گرتووە و نەیانتوانیوە بگەنە یۆرۆ، ئەوا هەر 16 هەڵبژاردەکە چارەنووسی چوار بلیتی یۆرۆ یەکلا دەکەنەوە.
ئاستەکان و کۆمەڵەکانی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا
کۆمەڵەی یەکەم
فڕەنسا
ئەڵمانیا
ھۆڵەندا
کۆمەڵەی دووەم
بەلجیکا
ئایسلەندا
سویسڕا
کۆمەڵەی سێیەم
ئیتالیا
پۆڵەندا
پۆرتوگال
کۆمەڵەی چوارەم
کڕواتیا
ئینگڵاند
ئیسپانیا
ئاستی B
کۆمەڵەی یەکەم
سلۆڤاکیا
ئۆکراینا
چیک
کۆمەڵەی دووەم
رووسیا
سوید
تورکیا
کۆمەڵەی سێیەم
نەمسا
بۆسنە و ھرسک
ئێرلەندای باکوور
کۆمەڵەی چوارەم
دانیمارک
ئێرلەندا
وێلز
ئاستی C
کۆمەڵەی یەکەم
ئەڵبانیا
ئیسرائیل
سکۆتلەندا
کۆمەڵەی دووەم
ئیستۆنیا
فینلەندا
یۆنان
ھەنگاریا
کۆمەڵەی سێیەم
بولگاریا
قوبرس
نەرویج
سلۆڤینیا
کۆمەڵەی چوارەم
لیتوانیا
مۆنتێنیگرۆ
رۆمانیا
سڕبیا
ئاستی D
کۆمەڵەی یەکەم
ئەندۆرا
جۆرجیا
کازاخستان
لاتڤیا
کۆمەڵەی دووەم
بیلاڕووسیا
لۆکسمبۆرگ
مۆڵدۆڤا
سان مارینۆ
کۆمەڵەی سێیەم
ئازربایجان
دوورگەکانی فارۆ
کۆسۆڤۆ
ماڵتا
کۆمەڵەی چوارەم
ئەرمینیا
مەکدۆنیا
جیبرالتار
لیچتنشتاین