ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات ئيداره‌يه‌كى نوێى له باكوور و رۆژهه‌ڵاتى سووريا دامه‌زراند
هه‌ريه‌ك له كانتۆنه‌كانى جزيره و كوبانێ و ناوچه‌كانى منبج، ره‌ققه، ته‌بقه و ده‌وروبه‌رى باكوورى دێرزوور يه‌ك ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌ريان ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات، باڵى سياسى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) ئيداره‌يه‌كى نوێى خۆبه‌ڕێوبه‌رى له به‌شێكى رۆژئاواى كوردستان (باكوورى سووريا) له ژێر ناوى (ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى باكوور و رۆژهه‌ڵاتى سووريا) دامه‌زراند.
ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات، له لايه‌ن ئه‌مه‌ريكاوه پشتيوانى لێده‌كرێت و هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتيش له لايه‌ن ئه‌مه‌ريكاوه وه‌ك به‌هێزترين هاوپه‌يمانى شه‌ڕ له دژى داعش له خاكى سووريا وه‌سفده‌كرێن.
په‌يامنێرى كه‌ناڵى (RT)ى رووسيا رايگه‌ياند، له ناوچه‌ى عه‌ين عيساى ده‌وروبه‌رى باكوورى ره‌ققه كۆبوونه‌وه‌يه‌كى داخراو به‌ڕێوه‌چووه و تێيدا بڕيارى پێكهێنانى ئيداره‌يه‌كى نوێ له ناوچه‌كانى باكوور و رۆژهه‌ڵاتى سووريا دراوه.
به گوێره‌ى بڕياره‌كه، هه‌ريه‌ك له كانتۆنه‌كانى جزيره و كوبانێ و ناوچه‌كانى منبج، ره‌ققه، ته‌بقه و ده‌وروبه‌رى باكوورى دێرزوور يه‌ك ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌ريان ده‌بێت.

عه‌ين عيسا ده‌بێته پايته‌ختى ئه‌و ئيداره خۆبهڕێوبهرييهى پێكهێنراوه.
رۆژى 16ى تهمموز/ يۆليۆى 2018، له كۆنگره‌ى سێيه‌مى ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكراتدا بڕيارى پێكهێنانى ئيداره‌يه‌كى يه‌كگرتووى به‌ڕێوبه‌رى خۆسه‌ر درابوو.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى عه‌ين عيسا، به ئاماده‌بوونى هاوسه‌رۆكانى ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات و سه‌رۆكى شاره‌وانييه‌كانى باكوورى سووريا و كه‌سايه‌تيى عه‌شيره‌ت و هۆزه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
ئامينه عومه‌ر، هاوسه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات، له وتارى ده‌ستپێكى كۆبوونه‌وه‌كه رايگه‌ياند، ئامانج له پێكهێنانى ئه‌و ئيدارهيه، پڕكردنه‌وه‌ى بۆشايى ئيدارى و ئه‌منييه به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هه‌موو په‌يكه‌رى ئيدارى باكوور و خۆرهه‌ڵاتى سووريا له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنى سه‌قامگيرى و دابينكردنى خزمه‌تگوزارى بۆ هاووڵاتيان و پاراستنى ناوچه‌كان له په‌لامارى تيرۆريستى.
گوتيشى: ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات و ئيدارهكانى توانيويانه سه‌ره‌ڕاى نه‌بوونى داراييه‌كى به‌هێز، خزمه‌تگوزارى بۆ هاووڵاتيان له‌و ناوچانه دابين بكه‌ن، كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش رزگاريان كردوون.

روونيشيكرده‌وه، ليژنه‌يه‌كى ئاماده‌كارى له هه‌موو پێكهاته‌كان پێكده‌هێنرێت بۆ دياريكردنى سرووشت و شێوه‌ى ئيداره‌ى خۆسه‌ر و دانانى په‌يڕه‌وى ناوخۆ و بنه‌ماى كاركردنى و ئه‌رك و ئامانجه‌كانى.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاوسه‌رۆكى نوێ بۆ ئيداره‌ى خۆسه‌رى باكوور و خۆرهه‌ڵاتى سووريا هه‌ڵبژێردران.
هه‌روه‌ها بڕياره ديوانێكى تايبه‌ت له پێنج ئه‌ندام پێكبێت، دابمه‌زرێت وه‌ك ئه‌نجوومه‌نى گشتيى ئيداره‌ى خۆسه‌ر ده‌ستبه‌كار بن.
ئه‌م بڕياره‌ى ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات له كاتێكدايه، عه‌فرين له لايه‌ن سوپاى توركياوه داگيركراوه و له كۆى گشتيى پهيامهكانى ئيداره نوێيهكهشدا هيچ ئاماژه‌يه‌ك بۆ عه‌فرين و چاره‌نووسى نه‌كراوه.
هه‌روه‌ها له مانگى رابردوودا دوو خولى دانووستان له نێوان ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات و حكومه‌تى سووريا به‌ڕێوه‌چوون و تا ئێستا چاره‌نووسى پرۆسه‌ى دانووستانى نێوان ديمه‌شق و ئيداره‌ى كوردى له رۆژئاواى كوردستان ديار نييه.
له ميانى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ريه‌ك له سيهام قريۆ، كه ژنه چالاكێكى كريستيانه و فه‌ريد عه‌تى، كه پارێزه‌رێكى كوردى خه‌ڵكى عه‌فرينه، وه‌ك هاوسه‌رى ئه‌نجوومه‌نى گشتيى ئيداره‌ى خۆسه‌رى باكوور و رۆژهه‌ڵاتى سووريا هه‌ڵبژێردران.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم، ئاژانسى هاوار
ئ.ر