شەڕ لەنێوان سوپای سووریا و ئاسایشی قامیشلۆ روویدا

تەرمی سەربازانی سوپا لە شەقامەکان جێهێڵدراون

K24 – هه‌ولێر:

پەیامنێری کوردستان24 لە رۆژئاوای کوردستان ئاشکرای دەکات، شەڕ لە نێوان سوپای سووریا و ئاسایشی شاری قامیشلۆ روویداوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، لە شەڕەکەدا کوژراو و بریندار هەن و تەرمی چەند سەربازێکی سوپاش لە شەقامەکان جێهێڵدراون.

شەڕی نێوان ئاسایش و سوپا لە کاتێکدایە، هێزەکانی هەسەدە و رژێمەکەی ئەسەد، لە ماوەکانی رابردوو، گفتوگۆ و دانیشتنیان بۆ لێکنزیکبوونەوە و دروستکردنی هاوپەیمانی ئەنجامداوە.

H.J