شەڕ لەنێوان سوپای سووریا و ئاسایشی قامیشلۆ روویدا
تەرمی سەربازانی سوپا لە شەقامەکان جێهێڵدراون
K24 – ههولێر:
پەیامنێری کوردستان24 لە رۆژئاوای کوردستان ئاشکرای دەکات، شەڕ لە نێوان سوپای سووریا و ئاسایشی شاری قامیشلۆ روویداوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، لە شەڕەکەدا کوژراو و بریندار هەن و تەرمی چەند سەربازێکی سوپاش لە شەقامەکان جێهێڵدراون.
شەڕی نێوان ئاسایش و سوپا لە کاتێکدایە، هێزەکانی هەسەدە و رژێمەکەی ئەسەد، لە ماوەکانی رابردوو، گفتوگۆ و دانیشتنیان بۆ لێکنزیکبوونەوە و دروستکردنی هاوپەیمانی ئەنجامداوە.
H.J