یوڤێنتۆس ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا

رۆژنامه‌یه‌كی ئیتاڵیا ورده‌كاری و زانیاری له‌ باره‌ی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ بڵاو كرده‌وه‌

 میرالیم پیانیچ ناوەڕستکاری یانه‌ی یوڤێنتۆس و هەڵبژاردەی بۆسنە و تووشی پێکان بوو، به‌مه‌ش به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر ناتوانێت به‌شداریی یاری داهاتووی یانه‌كه‌ی له‌ سێریا ئه‌ی بكات.

پیانیچ ناوەراستکاری بۆسنی له‌ خولی وڵاتانی ئه‌ورووپا و لە یاری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەرامبەر ئێرلەندای باکوور کە توانیان بە دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك یارییه‌كه‌ ببه‌نه‌وه‌، لە خولەکی 83 تووشی پێکان بوو و دواتر نەیتوانی لە یاریکردن بەردەوام بێت و بە ناچاری یاریگەی جێهێشت.

دوای یارییەکە هیچ روونکردنەوەیەک لەسەر پێکانەکەی پیانیچ نەدراوە، بەڵام چاوەروان دەکرێت کە پێکانەکەی قورس نەبێت.

پێگه‌ی لاگازێتا دێللۆ سپۆرت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ پیانیچ تووشی گرژبوونی ماسولكه‌ی ڕانی هاتووه‌ و ده‌یه‌وێت رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ خولی وڵاتانی ئه‌ورووپا به‌رامبه‌ر نه‌مسا یاری نه‌كات و له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌شی له‌ 16ـی ئه‌م مانگه‌ به‌رامبه‌ر ساسولۆ پشوو وه‌ربگرێت له‌ ترسی خۆپاراستن له‌ پێكانی ترسناك.

Fly Erbil Advertisment