ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات له لێدوانى به‌رپرسانى سووريا نيگه‌رانه
له باره‌ى پێكدادانى نێوان هێزه‌كانى ئاسايش و چه‌كدارانى ئه‌سه‌د
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات، له باره‌ى پێكدادانى نێوان هێزه‌كانى ئاسايش و چه‌كدارانى ئه‌سه‌د له قاميشلۆ راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا، ئه‌نجوومه‌نه‌كه داوايكردووه، هه‌ردوولا دان به خۆيان‌دا بگرن.
هه‌روه‌ها رايگه‌ياندووه، ئه‌و رووداوه ئامانج لێى شكستپێهێنانى پرۆسه‌ى دانووستانى نێوان كورد و حكومه‌ته.
دوێنێ له شارى قاميشلۆ، پێكدادانێكى چه‌كدارى له نێوان هێزێكى ئاسايش و دهوريهيهكى سه‌ربازى سوپاى سووريا روويدا.
له راگه‌يه‌ندراوى ئهنجوومهنهكهدا هاتووه، ئه‌و رووداوه هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانى دانووستانى نێوان ديمه‌شق و كورد.
سه‌باره‌ت به لێدوانى به‌رپرسانى سوورياش، ئه‌نجوومه‌نه‌كه رايگه‌ياندووه، ئه‌و لێدوانانه و به‌كارهێنانى زمانى هه‌ڕه‌شه له دانووستانمان دوور ده‌خه‌نه‌وه.
روونيشيكرده‌وه، روودانى گرژى له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا له‌به‌رژه‌وه‌ندى هيچ لايه‌كدا نييه.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات دووپاتيكردووه‌ته‌وه، كورد دانووستان و چاره‌سه‌رى ئاشتيانه‌ى كێشه‌كانى ده‌وێت.
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه، نه‌يارانى پرۆسه‌ى دانووستان و ئاشتيى له پشت درووستكردنى پشێوى و ئاژاوه‌ن له سووريا.
ئ.ر