هه‌سه‌ده شه‌ڕی ده‌ستپێكرد
قۆناخی كۆتاییه دژی داعش له رۆژهه‌ڵاتی فورات
K24 - هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی "هه‌سه‌ده" قۆناخی كۆتایی شه‌ڕی دژی داعشیان له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فورات راگه‌یاند.
ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی هه‌سه‌ده له چوار قۆڵه‌وه به هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌رێوه‌ده‌چێت و ئامانجیان پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فوراته.
هه‌سه‌ده له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه: "هێزه‌كانمان رۆژی دووشه‌ممه 10/9/2018 له دوا كاتژمیره‌كانی ئێواره‌وه قۆناخی كۆتایی له شه‌ڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌ستپێكردووه به‌ناوی شه‌ری له‌ناوبردنی تیرۆر و له چوار میحوه‌ره‌وه هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، هه‌ڵمه‌ته‌كه بۆ سه‌ر دوامۆڵگه‌كانی داعش و رزگاركردنی گونده‌كانی هه‌جین، سوسه، شه‌عفه و گوندی مه‌زارع و ده‌وروبه‌رییه‌تی كه ده‌وكه‌نه سه‌ر رووبه‌رێكی جوگرافی به درێژایی 35 كیلۆمه‌تر درێژی و 10 كیلۆمه‌تر پانی".
له به‌یاننامه‌كه‌ی هه‌سه‌ده‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی دێره‌زوور و و پێكهاته‌كانی پاسه‌وانی سنوور و فه‌وجه‌كانی هێزی تایبه‌تی سه‌ر به یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" و "یه‌په‌ژه" به پاڵپشتی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له هێرشه‌كه‌دا به‌شدارن".