هه‌سه‌ده هێرشى بۆ سه‌ر دواين مۆڵگه‌ى داعش له رۆژهه‌ڵاتى فورات ده‌ستپێكرد
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده) هێرشێكى تونديان بۆ سه‌ر داعش ده‌ستپێكردووه

K24 – هه‌ولێر:
چالاكانى سووريا رايانگه‌ياند، هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده) هێرشێكى تونديان بۆ سه‌ر داعش ده‌ستپێكردووه.
چالاكانى سه‌ر به روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، رايانگه‌ياند، هه‌سه‌ده به‌ره‌و دوايين مۆڵگه‌ى داعش ده‌ستى به پێشڕه‌وى كردووه.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و روانگه‌يه، شه‌ڕ له ده‌وروبه‌رى شارۆچكه‌ى هه‌جين، له سنوورى پارێزگاى دێرزوور روويداوه.
له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا هه‌سه‌ده توانيويه‌تى خۆرئاوا و باكوورى شارۆچكه‌كه كۆنترۆڵ بكات.
هه‌روه‌ها له ميحوه‌رى باغوزى هاوسنوورى عێراق، له ريفى باشوورى خۆرهه‌ڵاتى دێرزوور پێشڕه‌وى كردووه.
چالاكانى روانگه‌ى سووريا ده‌ڵێن: هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشى هه‌سه‌ده‌دا، فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش بۆردومانى چڕى مۆڵگه‌كانى داعشيان كردووه.
ئه‌و چالاكانه ده‌ڵێن له‌و هێرشه‌دا هه‌سه‌ده 10 شه‌ڕڤانى له‌ده‌ستداوه و يه‌كێكيان فه‌رمانده‌يه‌كى مه‌يدانى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى دێرزووره.
ئاماژه‌شيان بۆ ئه‌وه كردووه، له به‌رامبه‌ردا 27 چه‌كدارى داعش كوژراوون.
شارۆچكه‌ى هه‌جين له لايه‌ن دانيشتوانه‌كه‌يه‌وه چۆڵ كراوه و ژماره‌يه‌ك له خێزان و كه‌سوكارى چه‌كدارانى داعشيش ناوچه‌كه‌يان به‌جێهێشتووه.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ راشيگه‌ياندووه، پێش دوو رۆژ، هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات 29 ئه‌ندامى داعش و خێزانه‌كانيان له ناوچه‌كانى باديه‌ى دێرزوور ده‌ستگير كردووه.
له رۆژهه‌ڵاتى فورات، شارۆچكه‌ى هه‌جين دواين مۆڵگه‌ى چه‌كدارانى داعشه و له ئێستادا له ژێر هێرشى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش و هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتدايه.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر