سەگێکی بریندار بۆ ساڕێژکردنی برینەکەی خۆی دەگەیەنێتە نەخۆشخانە

بۆتە باسی زۆری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

K24 – هه‌ولێر:

بۆ ساڕێژکردنی برینەکەی، سەگێک خۆی دەگەیەنێتە نەخۆشخانەیەکی تورکیا، ئەمەش بۆتە باسێکی بەربڵاوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو وڵاتە.

رۆژنامەی حوریەتی تورکی، لە رێگای کامێرای چاودێری نەخۆشخانەی شاری ئاماسیا لە تورکیا ساتی گەیشتنی سەگەکە و تیمارکردنی لەلایەن پزیشکەکانەوە بڵاوکردۆتەوە.

سەگەکە قاچی چەپی برینداربووە و خاوەنەکەشی نادیارە، بەڵام دوای تیمارکردنی، نەخۆشخانەکە جێدەهێڵێت و ناگەڕێتەوە.

هاووڵاتیان دڵخۆشن بەوەی پزیشکان چارەسەری پێویستیان بۆ سەگەکە کردووە و فەرامۆشیان نەکردووە.

H.J