سەرۆك كۆمار ماڵی كورد پەرتەوازە دەكات

"پارتی كاندیدی خۆی دەبێت"

K24 - سلێمانی

بەگوێرەی دەستووری عێراق 2/10/2018 دوا وادەیە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێی و جێگرانی، کەچی لایەنەکان ھێشتا نەگەیشتوونەتە ھیچ رێکەوتنێک تا کاندیدیکیان ھەبێت، بەگوتەی ئەندامانی پەرلەمانیش گەر ھەڵبژاردنەکە تا ئەو کاتە نەکرا ئەوە سەرۆککۆماری ئێستا درێژە بەکارەکانی دەدات تا ھەڵبژاردنی سەر دەگرێت.

بەگوێرەی ماددەی 72 بڕگەی دووەم کە لەدەستووری عێراق ھاتووە،  دەبێت لە دوای 30 رۆژ لە یەکەم  دانیشتنی پەرلەمان، سەرۆککۆماری نوێی عێراق ھەڵبژیردرێت، بەڵِم ھێشتا یەکێتی و پارتی نەگەشتوونەتە ھیچ رێکكەوتنێك تا بە ئاسانی لەناو پەرلەمانی عێراق ئەو پۆستە بۆ یەکێکیان یەکلا بێتەوە.

ئەندامێکی خولی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانیش روونیدەکاتەوە گەر ھەڵبژاردنەکە سەری نەگرت، ئەوە سەرۆککۆماری ئیستا بەردەوامی بەکارەکانی دەدات تا ھەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو دەکرێت.

مەسعود حەیدەر، ئەندامی خولی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەوەی كە گرنگە كورد بەتایبەتی پارتی و یەكێتی لەسەر یەك كاندید تەوافقیان ھەبێت، ئەوەی من بزانم تائێستا ئەو تەوافقە نییە، یەكێتی یەكلایەنە دكتۆر بەرھەمی كردووەتە كاندید، بەبێ ھەماھەنگی لەگەڵ پارتی".

گوتیشی: "دەستووری عێراقی دیاری نەكردووە، ئەگەر لەو ماوەیە نەتوانرا سەرۆككۆمار دیاربكرێت چی دەبێت، بەگوێرەی دەستوور دەبێ تە 2ی مانگی داھاتوو ھەڵبژاردن بۆ دانانی سەرۆك كۆمار بكرێت، ئەگەر نەشكرا سەرۆككۆماری ئێستا درێژە بە كارەكانی دەدات تا سەرۆككۆماری نوێ ھەڵدەبژێردرێت".

سەرکردەکانی پارتی سوورن لەسەر ھەڵویستەکانیان و پۆستی سەرۆککۆمار بە مافی خۆیان دەزانن، بۆیە نایشارنەوە گەر تا دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان لەگەڵ یەکێتی رێکنەکەون ئەوە بە دەنگدان ئەو پۆستە یەکلا دەکەنەوە، بۆیە پێیان وایە رەنگە تا ئەو ماوە دەستوورییەی کە دانراوە ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار یەکلا نەبێتەوە.

عەتا شێخ حەسەن، گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لەسلێمانی- ھەڵەبجە، دەڵێت: "پارتی دیموكراتی كوردستان بەربژێری خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق دەبێت، لەناو پەرلەمان ھەڵبژاردن بۆ سەرۆككۆمار دەكرێت، چاوەڕێ دەكەین بزانین كاندیدی كێ سەردەكەوێت".

دەشڵێت: "باشتر وابوو كە لە كوردستان رێككەوتنی لەسەر بكرێت و یەك بەربژێر بۆ ئەو پۆستە ھەبێت، بەڵام نەھاتنە پێشەوەی لایەنەكان و رەچاونەكردنی 25 كورسی پەرلەمانی پارتی لە عێراق، وا دەكات كە پارتیش كاندیدی خۆی ھەبێت".

ھ.م