ڤیدیۆ.. گۆڵێکی سەرنجڕاکێش بووەتە بابەتی گەرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
جێرڤینهۆ گۆڵێکی ماڕادۆنائاسای تۆمارکرد
لە یاریی نێوان پارما و کالیاری لەمیانی یارییەکانی گەڕی پێنجەمی سێریا ئەی، جێرڤینهۆی یاریزانی کۆتدیڤواری یانەی پارما لە ناوەڕاستی یاریگەوە دوای بڕینی چوار یاریزانی کالیاری گۆڵێکی مارادۆنائاسای تۆمارکرد، ئەو گۆڵەی جێرڤینهۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زۆرترین قسە و باسی لەبارەوە دەکرێت، کە پارما بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە.