هێمن هه‌ورامى: پارتى چۆك به نه‌ياره سياسييه‌كانى داده‌دات
با لايه‌نه‌كانى ديكه له پارتييه‌وه فێرى حزبايه‌تى و خزمه‌تى كوردستان بن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ليستى پارتى ديموكراتى كوردستان، هێمن هه‌ورامى، له ئاهه‌نگى بانگه‌شه‌ى ليستى 183ى پارتى له ده‌ربه‌نديخان، رايگه‌ياند، پارتى چۆن چۆكى به دوژمنان دادا، ئاواش چۆك به نه‌ياره سياسييه‌كانمان داده‌دات.
هێمن هه‌ورامى له وتاره‌كه‌يدا گوتى: "ئه‌م جۆش و خرۆشه‌ى لێره ده‌بينرێت به‌ڵگه‌ى سه‌ركه‌وتنى پارتييه. به پشتيوانى خواى گه‌وره و ئێوه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره ده‌ڕۆين. تا حكومه‌تێكى به‌هێز دابمه‌زرێت و ده‌ستوورێكى هاوچه‌خ بۆ هه‌رێمى كوردستان بنووسرێته‌وه و پرۆژه‌كان به گه‌ڕ بخرێنه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتى: "پارتى ده‌يه‌وێت به پشتيوانى خواى گه‌وره و ئێوه فراكسيۆنێكى به‌هێزى له په‌رله‌مان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان بگێڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مانه‌كه‌ى سه‌رده‌مى كوڕه‌كه‌ى خۆتان(جه‌وهه‌ر نامق) ".
ئه‌وه‌شى گوت: "پارتى كارى جدى له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات، ئه‌و قۆرغكارييه‌ى له‌م ناوچه‌يه هه‌يه و مافييا‌كانى ئه‌م ناوچه‌يه هه‌يانه، كه ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وانيش بوايه ئۆكسجينيان له پارتييه‌كان ده‌بڕى، نه‌مێنێت و كار ده‌كه‌ين به پشتيوانى ئێوه پارتى سه‌ركه‌وتنێكى وا به‌ده‌ست بهێنێت ببێته سه‌ره‌تاى كۆتايهاتنى ئه‌و قۆرغكارييه‌ى له ده‌ربه‌نديخان و گه‌رميان هه‌يه".
ئه‌وه‌شى گوت: "لايه‌نى ديكه لاف و گه‌زاف لێده‌ده‌ن و باسى هه‌ولێر ده‌كه‌ن، چۆن روويان دێت سه‌يرى گه‌رميان و ده‌ربه‌نديخان بكه‌ن. ئه‌و پرۆژه ئاوه‌دانييه ستراتيژيانه‌ى له گه‌رميان و ده‌ربه‌نديخانيش هه‌ن، پارتى و نێچيرڤان بارزانى بۆى كردوون. سه‌يرى ياريگه‌كه‌تان بكه‌ن، سه‌يرى پرۆژه‌ى ئاو و جوت سايده‌كانى ناو كه‌لار و خانووى شه‌هيدان و كه‌سوكارى ئه‌نفال بكه‌ن، بۆيه پارتى به كرده‌وه له‌گه‌ڵ ئێوه ده‌بێت و به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ده‌ڕوات".
روونيشيكرده‌وه، "پارتى خاوه‌نى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى و خاوه‌نى مه‌سرور بارزانى و نێچيرڤان بارزانى بێت و پارتى خاوه‌نى خه‌ڵكى وه‌ك ئێوه بێت، چۆن چۆكى به دوژمنان دادا به دڵنياييه‌وه چۆك به نه‌ياره سياسييه‌كانى ئێمه‌ش داده‌دات. يه‌ك په‌ياممان بۆ ئێوه هه‌يه، پارتييه‌كانى گه‌رميان، ئه‌و قۆناغه به‌سه‌ر چوو، له‌سه‌ر حسابى ئێسك و پروسكى ئێوه و ماندووبوونتان پارتى ده‌زگاى خێرخوازى سياسى دابنێت و دواى هه‌ڵبژاردن پارتى پۆسته‌كانى ببه‌خشێته‌وه، ئيتر ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچوو. چونكه هێزى ئێمه ئێوه‌ن. ده‌ريش كه‌وت له دانانى پۆستى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ركه‌وت لايه‌نه‌كان چۆن ده‌يانويست نه‌هێڵن پارتييه‌ك ببێته جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان".
هێمن هه‌ورامى له درێژه‌ى وته‌كه‌يدا گوتيشى: "پارتى كوڕێكى گه‌رميانى داناوه ببێته سه‌رۆك كۆمارى عێراق، چونكه كاتێك خورماتوو ئه‌نفال كرايه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى كردى، ده‌بوايه سه‌رۆك كۆمارى عێراق ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه. ئه‌گه‌ر سه‌رۆك كۆمار پارتى بێت و سه‌رۆك بارزانى دايبنێت كه‌س ناتوانێت توخنى كوردستان بكه‌وێت و سه‌نگه‌ره‌كانى پردێ و سحێلا ده‌به‌ينه‌وه به‌غدا و له‌وێ به‌رگرى له كوردستان ده‌كه‌ين".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئێمه و حزبى ديكه زۆر جياوازين و پارتى نه‌بێت كه‌سمان نين و هه‌موومان له خزمه‌تى ئه‌و ئامانجه‌ين كه ليستى پارتى زۆرترين ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت، بۆيه داواتان لێده‌كه‌ين، چۆن مانگى ئازار بووه‌ته مانگى خۆشى و ناخۆشييه‌كان، با مانگى ئه‌يلوول بكه‌ينه مانگى سه‌ركه‌وتنه‌كانى پارتى و كوردستان، مانگى سه‌ركه‌وتنى شۆڕشى ئه‌يلوول و سه‌ركه‌وتنى ريفراندۆم و رۆژى 30ى ئه‌يلووليش بكه‌ينه رۆژى سه‌ركه‌وتنى پارتى".
ئه‌وه‌شى گوت: "با لايه‌نه‌كانى ديكه له پارتى فێرى وانه‌ى خۆشه‌ويستى كوردستان و فێرى پاراستنى به‌هاى به‌رزى كورده‌وارى بن و فێرى عاشقبوونى رێبازى بارزانى بن و فێر بن به كرده‌وه له خزمه‌تى هه‌ژاران بن و فێر بن بزانن حزبايه‌تى چييه. به‌ڵام ئه‌وان كوردستانيان بۆ حزبه‌كانيان ئه‌وێ و له ناو حزبه‌كانيش بۆ بنه‌ماڵه‌يه‌كى دياريكراويان ده‌وێت و له ناو بنه‌ماڵه‌كانيش بۆ باڵى تايبه‌ت و زاوا و ئاوه‌ڵزاوا و نه‌وه‌كانيان ده‌وێت، ئه‌مه‌يه جياوازى ئێمه و ئه‌وان".