دڵشاد شه‌هاب بنه‌ما سه‌ره‌كييه‌كانى پێكهێنانى كابينه‌ى داهاتوو ئاشكرا ده‌كات
پارتى له‌م ره‌فتاره‌ى هاوبه‌شه‌كانمان له حكومه‌ت نيگه‌رانه
K24 – هه‌ولێر:
دڵشاد شه‌هاب، ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان، رايگه‌ياند، پارتى نيگه‌رانه له‌وه‌ى ده‌ستكه‌وته‌كانى حوكمڕانى به شه‌خسه‌نه بكرێن و هه‌موو هێڵه‌كان ببه‌زێندرێن، له كاتێكدا دواى هه‌ڵبژاردن ده‌بێت ئێمه به‌يه‌كه‌وه گفتوگۆ بكه‌ينه‌وه و ره‌تيشيكرده‌وه، پارتى ده‌ستبه‌ردارى پۆستى سه‌رۆك كۆمار بێت بۆ يه‌كێتى.
دڵشاد شه‌هاب له ميانى به‌شداريكردنى له ژوورى هه‌واڵى كوردستان24 گوتى: سياسه‌تى ئێمه و فه‌رمانه‌كانى جه‌نابى سه‌رۆك بۆ سه‌ركردايه‌تى پارتى ئه‌وه بوو، كه پارتى ئه‌وه‌نده ده‌ستى پڕه كه باسى خه‌ڵكى ديكه نه‌كات و كات به‌شى ئه‌وه ناكات ئێمه باس له ده‌ستكه‌وتى خۆمان بكه‌ين. به‌داخه‌وه ئه‌و هه‌وڵانه‌ى هه‌ن بۆ شێواندنى راستى و باس له‌وه ده‌كرێت، له شوێنێك ده‌سه‌ڵات زۆره و له شوێنێك كه‌مه و ئه‌مه هه‌وڵه بۆ لێكترازانى كۆمه‌ڵگه. ئه‌وه مامه‌ڵه‌يه‌كى نابهرپرسيارانهيه به‌رامبه‌ر به پاراستنى يهكڕيزى كۆمه‌ڵگه و ئاشته‌وايى كۆمه‌ڵايه‌تى، كاتێك باس له‌وه ده‌كرێت شارێك له‌سه‌ر حسابى شارێك په‌راوێز خراوه و دووريشه له راستييه‌وه.
سه‌باره‌ت به بانگه‌شه‌ى كه‌سايه‌تى لايه‌نێكى سياسى كه له دهۆك رايگه‌ياندبوو، ئارامى له دهۆك نه‌ماوه، دڵشاد شه‌هاب گوتى: ئه‌و براده‌ره به‌ڕێزه‌ى باسى له نائارامى دهۆك كردووه، خۆى په‌يوه‌ندى به پارێزگاره‌وه كردووه و سوپاسى كردووه بۆ ئه‌و رێككار و ئهمنييهته پوخته‌ى گيراوه‌ته به‌ر و توانيويانه بانگه‌شه‌ى خۆيان به سه‌ركه‌وتووانه بكه‌ن. با خه‌ڵك حوكم له‌سه‌ر قسه‌ى ئه‌و و وته‌كانى پارێزگار بكه‌ن.
دڵشاد شه‌هاب باسى له‌وه‌شكرد، هه‌ندێك كه‌س بۆ چهپڵهيهكى گه‌رم قسه‌ى نابه‌رپرسانه ده‌كه‌ن و له‌و باره‌يه‌وه گوتى: زۆر جار خه‌ڵكانێك له ناو ده‌سه‌ڵاتدا كه پله و پۆستى دياريان هه‌يه له ده‌سه‌ڵاتدا بۆ چهپڵهيهكى گه‌رم يان بۆ سهرنجڕاكێشانێكى كاتى كه ته‌مه‌نى زۆر كورته له چوارچێوه‌ى به‌رپرسيارێتى خۆيان ده‌رده‌چن و هه‌ندێكجار وه‌ك ئۆپۆزيسيۆن و درووشمخوێن و له ناونيشانى به‌رزى وهزيفيدا له كۆمه‌ڵگه خۆيان ون ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: له كابينه‌ى داهاتوو له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌س بكه‌وينه گفتوگۆ ده‌بێت له‌سه‌ر بنچينهيهكى به‌هێز بێت. بۆنموونه يه‌كێك له ياسا چه‌وته‌كانى ئه‌م وڵاته ئه‌وه بوو، كه سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ى به‌يه‌كه‌وه راده‌سپێردرێن بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت، ئه‌مه له هيچ كوێيه‌كى دنيا نييه. سه‌رۆك له هه‌ر حزبێك بێت خۆى ده‌سه‌ڵات بۆ جێگره‌كه‌ى ديار ده‌كات.
ئاشكراشيكرد، بۆ قۆناغى داهاتوو مومكينه كار بۆ ئه‌وه بكه‌ين، چه‌ند جێگرێك بۆ سه‌رۆكى حكومه‌ت هه‌بن و پرسى پسپۆڕى و ون نه‌بوونى به‌رپرسيارێتى له‌به‌رچاو بگيرێت. بۆ ئه‌وه‌ى دۆسييه‌كان دابه‌ش بكرێن و قه‌باره‌ى حكومه‌ت بچووك بكرێته‌وه.
له باره‌ى به‌رزكردنه‌وه‌ى درووشمى (ئارامى) كه لايه‌نێكى سياسى بهرزيكردووهتهوه، دڵشاد شه‌هاب گوتى: هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كان، كه يه‌كێك بيه‌وێت به‌رنامه‌يه‌ك پياده بكات، به‌رنامه له‌سه‌ر زه‌وى جێبه‌جێ ده‌كرێت و سه‌ره‌تا ده‌بێت حزبێك ئيراده و توانا و بڕيارى پاراستنى خاكى هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و خاكه به‌رنامه پياده بكات، ئه‌وه‌ى كه‌وا چۆكى له‌سه‌ر خاك داكوتا و بهرسينگى دوژمنانى گرت بۆ ئه‌وه‌ى خاك بپارێزێت پارتى ديموكراتى كوردستان بووه. حزبێك ده‌توانێت به‌ڵێن به خه‌ڵك بدات و جێبه‌جێى بكات، ده‌بێت ئيراده‌ى هه‌بێت له پێناو پاراستنى خاكدا قوربانى بدات. پارتى ئه‌م قۆناغه‌ى تێپه‌ڕاندووه. ده‌ستكه‌وت و پاشخانى پارتى له حوكمڕانيدا، زۆرن، به‌ڵام ده‌ڵێين واقيعبينانه تواناكانى هه‌رێمى كوردستان دهخهينهگهڕ بۆ باش‌ترين شێوازى خزمه‌تكردن.
له باره‌ى چۆنێتى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، دڵشاد شه‌هاب، رايگه‌ياند، بڕوامان به شه‌راكه‌ت هه‌يه. بڕوامان به حوكمى تاك لايه‌نه نييه. پارتى له 1992 ئه‌وه‌ى سه‌لماندووه. له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى دهۆك و هه‌ولێر ئه‌وه‌ى سه‌لماندووه. زۆرينه بووه، به‌ڵام يه‌كلايه‌نه ئيداره‌ى نه‌كردووه. چونكه پێويستمان به يهكتره. به‌ڵام ئه‌م پێويست بوونه پارتى جارێكى ديكه رێگه نادات ئيستغلال بكرێت و ئه‌گه‌ر باشهيهك هه‌بوو، هه‌موو هاوبه‌ش بن و كاتێك ته‌نگانه درووست بوو ته‌نيا پارتى به‌رپرسيارێتى له ئه‌ستۆ بگرێت و شهريكهكانمان له لوتكه‌ى ده‌سه‌ڵاتدا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌م حكومه‌ته و راگه‌ياندنه‌كان به درێژايى ماوه‌ى حوكمڕانى ده‌ستيان نه‌پاراستووه. بۆيه لۆژيكى نييه، حزبێك له هه‌موو كايهكانى ده‌سه‌ڵاتدا به‌شدار بێت و له په‌رله‌مان وه‌ك ئۆپۆزيسيۆن هه‌ڵسوكه‌وت بكات و هه‌موو ئه‌مانه لاى پارتى جێى هه‌ڵوه‌سته‌ن. پارتى كێشه‌ى پۆستى نييه. گرنگ ئه‌وه‌يه پارتى حكومه‌تێكى به‌هێز و تۆكمه درووست بكات و ئه‌گه‌ر تووشى ته‌نگژه‌ش هات هه‌موو پێكه‌وه شان بده‌نه به‌ر ئه‌و بهرپرسيارێتييه.
له باره‌ى پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراقيش، كه پارتى و يه‌كێتى به جيا كانديديان هه‌يه، دڵشاد شه‌هاب گوتى: به راشكاوى بڵێم، به‌داخه‌وه براده‌رانى يه‌كێتى هۆكارى درووستبوونى ئه‌م ره‌وشه‌ن. پارتى به ره‌سمى رايگه‌ياندووه، ئه‌مه پۆستى كورده. ره‌مزى به‌شدارى كورده له ده‌سه‌ڵاتى ئيتيحاديدا. به‌ڵام ده‌بێت پێوه‌رێك هه‌بێت بۆ دياركردنى كه‌سه‌كه. له‌سه‌ر چ بنه‌مايه‌ك داواى ئه‌م پۆسته ده‌كرێت. له برى ئه‌وه‌ى يه‌كێتى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لايه‌نه‌كان گفتوگۆ بكات و ئاساييه داواى بكات، نه‌ك له راگه‌ياندنه‌وه، په‌يام بدات وه‌ك ئه‌وه‌ى مافێكى چه‌سپاوى يه‌كێتييه. به چ پێوه‌رێك، به‌و ئيداره جوانه‌ى له پێنج ساڵى رابردوودا له پۆستى سه‌رۆك كۆمار پيشانى دا. ته‌نانه‌ت يه‌ك ههڵوێستيشى له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو سته‌مه‌ى له هه‌رێمى كوردستان كرا و له بودجه بڕين و هێرش كردنه سه‌ر نه‌بوو. حزبێك به‌رپرسياره و ئه‌مه ره‌نگدانه‌وه‌ى سياسه‌تى حزبێكه و ده‌بێت هه‌ڵوێسته بكه‌ين. ئێمه ده‌ڵێين ئه‌م پۆسته پشكى كورده و چه‌ند كابينهيهكه له ده‌ستى يه‌كێتييه. تا مام جه‌لال مابوو به‌و په‌ڕى تواناوه پڕكرايهوه. دواى ئه‌و لاواز بووه. پارتى پێى وايه به پشتيوانى سه‌رۆك بارزانى و پارتى ئه‌و پۆسته شكۆى بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و هه‌يبه‌تى به‌شدارى كورد له حوكمڕانى ده‌گه‌ڕێته‌وه و پاساوێكى ديكه‌شمان ئه‌وه‌يه پارتى براوه‌ى يه‌كه‌مه و گه‌وره‌ترين فراكسيۆنه و هه‌قه ره‌ئى وه‌ربگيرێت، نه‌ك يه‌كێك له ميدياوه بڵێ پشكى ئێمه‌يه. به براده‌رانى يه‌كێتيش وتراوه، يه‌كێتى تاكلايه‌نه ئه‌و داوايه‌ى راگه‌ياندووه پێش ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێته‌وه بۆ پارتى.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، هه‌ندێك لايه‌ن كه ده‌چنه هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌وه بيريان ده‌چێته‌وه كه دوو رۆژ پێشتر پێكه‌وه بووين و دوو رۆژ دواتر پێكه‌وه دادهنيشينهوه و پارتى لاى خۆيه‌وه ئه‌و هێڵانه نابه‌زێنێت.
ئاشكراشيكرد، پارتى له خاڵێك نيگه‌رانه، بۆ نموونه، ئێمه به‌يه‌كه‌وه حوكمڕانى ئه‌م وڵاته‌مان كردووه، به شه‌خسى كردنى كاره‌كانى حكومه‌ت بۆ نموونه ئه‌گه‌ر من له حكومه‌ت نه‌بام، ئاو، كاره‌با، پۆليس، ئامار، ديكۆمێنتكردنى فه‌رمانبه‌ران، بايۆمه‌ترى، ژيان، ئاو، هه‌وا نه‌ده‌بوو، به‌م ئاسته زياده‌ڕۆيى كردن گونجاو نييه و نهدهبوايه به‌و ئهندازهيه دۆسته‌كانمان هێڵه‌كان ببه‌زێنن.
ئ.ر