رێبوار تاڵەبانی: بەھۆی حوكمی سەربازی خەڵك ناتوانێ بگەڕێتەوە كەركووك
"خەڵك لەسەر ئاڵای کوردستان و دەنگدان بە ریفراندۆم بە توندترین شێوە ئەشکەنجەدراوە"
K24 - ھەولێر
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك رایدەگەیەنێت، بەھۆی حوكمی سەربازی خەڵك ناتوانێ بگەڕێتەوە كەركووك، چونكە لە كەركووك خەڵك لەسەر ئاڵای کوردستان و دەنگدان بە ریفراندۆم بە توندترین شێوە ئەشکەنجەدراوە.
رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك بە کوردستان24ی راگەیاند: "هاووڵاتییانی کوردی دانیشتووی کەرکووك تاوەکو ئێستا نەیانتوانیووە بگەڕێنەوە کەرکووك، چونکە تائێستا لە كەركووك عەسكەر حوكم دەكات، زەمانەت نییە بۆ ئەوەی خەڵك بگەڕێتەوە شارەكەی خۆی، كە دژی دەستووری عێراقە، بەپێی دەستوور دەبێ مەلەفی ئەمنی رادەستی دەسەڵاتی مەدەنی بكرێت".
گوتیشی: "خەڵك لەسەر هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و دەنگدان بە ریفراندۆم دەستگیکراوە و بە توندترین شێوە ئەشکەنجەدراوە، ئەوەش لەلایەن ئەو ھێزە میلیشیانە كراوە كە لە كەركووك دەسەڵاتدارن".
ھ.م