روونكردنەوە له بارەی "رووناكییە بەهێزەكه‌ی" ئاسمانی سلێمانی و كەركووك ده‌درێت
رووناكییه "گه‌وره و به‌هێزه‌كه" له ئاسمانی سلێمانی و كه‌ركووك ده‌ركه‌وتووه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ژی چه‌تۆ حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی رێكخراوی فه‌له‌كناسی هه‌رێمی كوردستان، روونكردنه‌وه كه له باره‌ی ده‌ركه‌وتنی رووناكییه‌كی "به‌هێز" ده‌دات له ئاسمانی پارێزگاكانی سلێمانی و كه‌ركووك و دیاله ده‌ركه‌وتووه.
روونكردنه‌وه ڤیدیۆییه‌كه‌ی ئه‌ژی چه‌تۆ حه‌سه‌ن، له په‌یجی فه‌رمی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ركه‌وتنی ئه‌و جۆره رووناكییه، به‌و شێوه‌یه فراوانییه نیشانه‌ی سووتانی به‌رده نه‌یزه‌كییه.
روونیشی ده‌كاته‌وه، سووتانی به‌رده نه‌یزه‌ك ئاساییه و له ئاسمانی هه‌موو شوێنێك رووده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاته‌كه‌ی ده‌ستنیشان ناكرێت و پێشبینی ناكرێت چ كاتێك رووده‌ده‌ن.
روونیشی ده‌كاته‌وه، ئه‌وان هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك وه‌ك گرته ڤیدیۆیی روونیان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه و ده‌ڵێت: "ته‌نها یه‌ك ڤیدیۆ هه‌یه و له پارێزگای دیاله له كامێرای چاودێری وه‌رگیراوه و ساڵی 2018 به روونی ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر هه‌مان شت بێت كه له ئاسمانی سلێمانی و كه‌ركووك بینراوه، هه‌مان دیارده بووه".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هۆكاری ده‌ركه‌وتنی رووناكییه‌كه به‌و گه‌وره‌ییه، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه به‌رده نه‌یزه‌كییه سووتاوه‌كه، قه‌باره‌كه‌ی گه‌وره بووه.
په‌یجی فه‌رمی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، نووسیویه‌تی: "گرتەی فۆتۆیی وەرگیراو، دیارده‌ی (تۆپەڵەی ئاگرینی – Fireball) لە كامیرای چاودێری بازگەی (بەنداوی دەربەندیخان) وه‌یرگراوه"، كه به‌ره‌به‌یانی سێشەممە، 25ی ئه‌یلوول/ سێتپێمبه‌ری 2018، كاتژمێر 3:56 خووله‌ك تۆماركراوه.
ئ. م