بۆ ده‌نگدان به كانديده‌كانيان پارتى و يه‌كێتى له هه‌وڵى رازيكردنى لايه‌نه عێراقييه‌كانن
پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق بۆ خولى ئه‌مجاره مافى پارتييه
K24 – سلێمانى:
پارتى ديموكراتى كوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ناوخۆ‌و دەرەوەی ھەرێم ھەوڵەکانيان دەستپێکردووە بۆ رازيكردنى لايه‌نه‌كان تاوه‌كو كانديده‌كانيان سه‌ربكه‌ون.
يه‌كێتى له هه‌وڵى ئه‌وه‌دايه ئەمجارەش پۆستی سەرۆک کۆمار وەربگرێتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا بە گوێره‌ی ھەندێک زانیاری کە دەست کوردستان24 کەوتوون، یەکێتی بەشێوەیەکی نافەرمی داوای لەو حزبانە کردووە کە ئەندامیان لە پەرلەمانی عێراق ھەیە دەنگ بە کاندیدی یەکێتی بدەن بۆ سەرۆک کۆمار.
هه‌وڵه‌كانى يه‌كێتى له كاتێكدايه، كه له‌لايه‌ن خۆيه‌وه پارتى ديموكراتى كوردستان به ره‌سمى رايگه‌ياندووه، پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق بۆ خولى ئه‌مجاره مافى پارتييه.
پارتى يه‌كێتيشى به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه له دياريكردنى كانديدى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق هيچ پرس و راوێژێكى له‌گه‌ڵ پارتى نه‌كردووه.
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، له په‌يامێكدا رايگه‌ياند، فوئاد حوسێن كانديدى ئێمه‌يه بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى و به هه‌موو شێوه‌يه‌ك پشتيوانى لێده‌كه‌ين.
هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق بووەتە بابەتی گەرمی ناو خەڵک و میدیاکان، هاووڵاتیانی دانيشتووى شارى دهۆکیش داوا دەکەن سەرۆک کۆماری عێراق ئەمجارە تەنيا وەک ناوە و رەنگ نه‌بێت و پێویستە کەسێکی کوردستانی بێت و باوەڕی بە پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان هەبێت.
له سه‌ره‌تاى هه‌وڵه‌كانييانه‌وه، پارتى و يه‌كێتى له هه‌وڵى ئه‌وه‌دابوون له‌گه‌ڵ چوار لايه‌نه ناڕازييه‌كه به‌يه‌كه‌وه بچنه به‌غدا، به‌ڵام به هۆى ناكۆكييان له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆك كۆمار خۆشيان به جيا چوونه به‌غدا.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، نورى ماليكى داواى له لايه‌نه كوردييه‌كان كرد، به‌يه‌ك كانديد بێنه په‌رله‌مانه‌وه و خۆيان يه‌كلا بكه‌نه‌وه و كانديدێكى هاوبه‌شيان هه‌بێت. له‌و ميانه‌يه‌دا گوتيشى: ئێمه هيوا خوازين دكتۆر فوئاد حوسێن ببێته سه‌رۆك كۆمار.
كانديدكردنى به‌رهه‌م ساڵح له لايه‌ن يه‌كێتييه‌وه كۆتايى به مانگى هه‌نگوينى پارتى و يه‌كێتى هێنا و پارتى به مافى خۆى ده‌زانێت پۆستى سه‌رۆك كۆمارى وه‌ربگرێت. به‌ڵام يه‌كێتى ره‌تيده‌كاته‌وه ده‌ستبه‌ردارى كانديده‌كه‌ى ببێت. ئه‌مه له كاتێكدايه پێشتر هه‌دوولايه‌ن جه‌ختيان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه به هاوبه‌شى بچنه به‌غدا.
فازڵ ميرانى، سكرتێرى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان رايگه‌ياند، به گوێره‌ى هه‌موو ئاماژه‌كان پێده‌چێت له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆماردا پرسه‌كه به به‌رژه‌وه‌ندى پارتى كۆتايى دێت و فوئاد حوسێن كانديدى پارتى ده‌بێته سه‌رۆكى كۆمارى عێراق.