په‌رله‌مانى كوردستان له ئايارى 1992ه‌وه بۆ ئهيلوولى 2018
پانۆراماى گرنگترين وێستگه‌كانى ژيانى په‌رله‌مانى له هه‌رێمى كوردستاندا ببينه
K24 – هه‌ولێر:
به هۆى هه‌لومه‌رجى نێوده‌وڵه‌تى و ره‌وشى عێراق و راپه‌ڕينى ئادارى 1991ى خه‌ڵكى كوردستان و دواتر سه‌ركوتكردنى راپه‌ڕين و كۆچڕه‌وه مێژووييه‌كه‌ى كورد له كۆتايى ئادارى 1991 كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هێنايه سه‌ر ئه‌و بڕوايه‌ى كه پێويسته هێڵى دژه فڕين له باكوورى عێراق، رابگه‌يه‌ندرێت.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى بڕيارى ژماره 688ى له رۆژى 5ى نيسان/ ئه‌پريلى 1991 ده‌ركرد و به گوێره‌ى بڕياره‌كه چيديكه رژێمى به‌عس بۆى نه‌بوو، فڕۆكه له دژى خه‌ڵكى كوردستان به‌كار بهێنێت.

له مهيدانيشدا، هێزى پێشمه‌رگه و جه‌ماوه‌رى راپهڕيوى كوردستان توانيان له چه‌ند ناوچه‌يه‌ك به‌ره‌نگارى سوپاى عێراق و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى به تايبه‌تى گرووپى موجاهيدينى خه‌لق ببنه‌وه و ديارترين شه‌ڕيش كه به هۆيه‌وه سوپاى عێراق ناچار به پاشه‌كشێ و شكست كرا، له ناوچه‌ى كۆڕێ بوو. كه سه‌رۆك بارزانى رۆڵى سه‌ركردايه‌تى له شه‌ڕه‌كه‌دا گێڕا و توانى ئومێد بۆ هێزى پێشمه‌رگه و جه‌ماوه‌رى راپهڕيو بگێڕێته‌وه و دهرفهتيش زياتر بڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌و هاووڵاتيانه‌ى له رێگه‌ى ده‌رباز بووندا بوون و ره‌ويان كردبوو.
دواى راگه‌ياندنى بڕيارى دژه فڕين و ناچاركردنى به‌عس بۆ رێگه‌دان به گه‌ڕانه‌وه‌ى هاووڵاتيانى ئاواره‌بوو، هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى ناو به‌ره‌ى كوردستانى به مه‌به‌ستى دانووستان له‌گه‌ڵ رژێم روويان له به‌غدا كرد و له مانگى ته‌مموزى 1991 چه‌ند خولێكى دانووستان به‌ڕێوه‌چوون.

سه‌ره‌نجامى دانووستانه‌كان به شكست كۆتاييان هات و سه‌دام حوسێن له 26ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 1991 بڕياريدا ئيدارى ده‌وڵه‌ت له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌ره‌ى كوردستانى و سێ پارێزگاى هه‌رێمى كوردستان بكێشێته‌وه.
كشانه‌وه‌ى ئيداره‌ى ده‌وڵه‌ت بووه هۆى درووستبوونى بۆشايى ياسايى و ئيدارى له سێ پارێزگاكه‌ى هه‌رێمى كوردستاندا.
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى له ميانى سه‌ردانێكيدا بۆ شارۆچكه‌ى كۆيه، له وتارێكدا كه به كامێراى ڤيديۆ تۆمار كراوه، رايگه‌ياند، ده‌بێت شه‌رعييه‌تى شۆڕشگێڕى كه به‌ره‌ى كوردستانى نوێنه‌رايه‌تى ده‌كرد، كۆتايى پێبێت و خه‌ڵكى كوردستان رووبكاته شهرعيهتێكى ده‌ستوورى و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت و په‌رله‌مان و حكومه‌تێكى كوردى و خۆماڵى پێكبهێنرێن، بۆ ئه‌وه‌ى بۆشايى ياسايى و ئيدارى پڕ بكرێته‌وه.

له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مايه، به‌ره‌ى كوردستانى بڕياريدا پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام بدرێت و رۆژى 12ى ئايار/ مايۆى 1992 يه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى گشتيى له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له يه‌كه‌م پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردندا كه له ژێر چاودێرى چاودێرانى بيانى و ناوخۆيى ئه‌نجامدرا و بۆ راييكردنى كاره‌كان پشت به تواناى زاتى و ناوخۆيى به‌سترا توانرا به‌ردى بناغه‌ى ئه‌زموونێكى نوێى ديموكراتى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به گشتى و ناوچه‌كه به تايبه‌تى دابنرێت.
هه‌ڵبژاردنى گشتيى رووبه‌ڕووى مه‌ترسى و ته‌حه‌ددى گه‌وره ببويه‌وه. به هۆى ناكۆكى لايه‌نه ناوخۆييه‌كان و هه‌بوونى هێزى فره ئينتيما و وابه‌سته به لايهنهكانهوه، له ئاستى ناوخۆدا، بۆ ئاستى ده‌ره‌وه‌ش هه‌ر چوار وڵاتى دراوسێ هه‌رێمى كوردستان، نه‌يارى سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌كه بوون و له هه‌وڵى لهباربردنيدا بوون.
به هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و دامه‌زراندنى حكومه‌تى هه‌رێم، له رووى نه‌ته‌وه‌يى و سياسى و ياسايي و ئيدارييهوه، سه‌ركردايه‌تى سياسى كورد ئاستى داواكارييه‌كانى كوردى له به‌ده‌ستهێنانى مافى ئۆتۆنۆمى راستهقينهوه به‌رز كرده‌وه بۆ فيدراڵى.

خولى يه‌كه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان
ئه‌م خوله به درێژترين خولى په‌رله‌مانيى له كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت، له 1992ه‌وه تا 2005ى خاياند.
هۆكارى سه‌ره‌كى درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مان له‌م خوله‌دا روودانى شه‌ڕى ناوخۆ بوو، كه له نێوان لايه‌نه سه‌ره‌كييه‌كانى پارتى و يه‌كێتى روويدا. هاوكات يه‌كێتى و بزووتنه‌وه‌ى ئيسلاميش له ديسێمبه‌رى 1993 و ئايارى 1997 دوو خولى ديكه شه‌ڕى ناوخۆيان به‌رپاكرد. جگه له شه‌ڕى ناوخۆى نێوان دوو پارته سهرهكييهكه كه له 1ى ئايار/ مايۆى 1994ه‌وه ده‌ستيپێكرد و تا 1998ى خاياند، هه‌رێمى كوردستان دووچارى دوو خولى ديكه‌ى شه‌ڕى ناوخۆ بوويه‌وه، كه ئه‌وانيش شه‌ڕى هاوبه‌شى پارتى و يه‌كێتى بوو دژى په‌كه‌كه و هاوكات شه‌ڕى يه‌كلايه‌نه‌ى يه‌كێتى و په‌كه‌كه‌ش روويدا.
له خولى يهكهمدا ژماره‌ى كورسييه‌كانى په‌رله‌مان (105) كورسى بوو، 5 كورسييان تايبه‌ت بوون به كورسى پێكهاته‌كان و 100 كورسييهكهشى به سيستمى 50 به 50 له نێوان پارتى و يه‌كێتى دابه‌شكران، ئه‌گه‌ر چى به گوێره‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن پارتى 51 كورسى و يه‌كێتى و زه‌حمه‌تكێشان به‌يه‌كه‌وه، 49 كورسييان به‌ده‌ستهێنابوو.
له‌م خوله‌دا ياسا ناسه ناوداره‌كانى كورد و كه‌سايه‌تييه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و سه‌ركرده سياسييه‌كانى پارتى و يه‌كێتى ئه‌ندامى په‌رله‌مان بوون.
يه‌كێك له تايبهتمهندييهكانى خولى يه‌كه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌وه بوو، كه به‌ربه‌ستى سه‌دا 7 دانرابوو بۆ لايه‌نه‌كان و هه‌ر لايه‌نێك نهيتوانيبا سه‌دا 7ى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت، نهيدهتوانى به‌شدارى له په‌رله‌ماندا بكات و به‌و هۆيه‌وه ئيسلامييه‌كان و لايه‌نه سياسييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى يه‌كێتى و پارتى له ژيانى په‌رله‌مانى بێبه‌ش بوون.

خولى دووه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان
ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان له 2005ه‌وه ده‌ستيپێكرد و تا 2009ى خاياند
هه‌ڵبژاردنى خولى دووه‌م، له هه‌لومه‌رجێكدا ئه‌نجامدرا، كه ره‌وشى سياسى و ئابوورى له ناوچه‌كه و عێراق گۆڕانكارى گه‌وره‌يان به‌سه‌ردا هات و هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مه‌ريكا له 20ى ئازار/ مارسى 2003 پرۆسه‌ى رووخاندنى رژێمى به‌عسيان له عێراق ده‌ستپێكرد و له 9ى نيسان/ ئه‌پريلى 2003دا توانرا به‌غدا كۆنترۆڵ بكرێت و په‌يكه‌رى گه‌وره‌ى سه‌دام حوسێن له گۆڕه‌پانى فيرده‌وسى شاره‌كه وه‌ك سيمبوڵى ده‌سه‌ڵاتى به‌عس رووخێندرا و كۆتايى به حكومى به‌عس له عێراق هێنرا.
رووخاندنى به‌عس دواى ئه‌وه هات ئۆپۆزيسيۆنى عێراق به به‌شدارى كاراى سه‌ركردايه‌تى سياسى كورد نه‌خشه رێى دواى رووخانى به‌عسيان تاوتوێكردبوو.
كورد به‌شدارى له پرۆسه‌ى رووخاندنى به‌عسدا كرد و توانى شارى كه‌ركووك رزگار بكات و ته‌واوى ناوچه كوردستانييه‌كانى سنوورى مووسڵيش رزگار كران.
هاوكات سه‌ركردايه‌تى سياسى كورد به ياوه‌رى لايه‌نه‌كانى ديكه‌ى ئۆپۆزيسيۆنى عێراق له ژێر سايهى ده‌سه‌ڵاتى كاتى هاوپه‌يمانان له عێراق به‌شدارييان له پرۆسه‌ى حوكمدارى عێراقدا كرد و ئه‌نجوومه‌نى حوكم به به‌شدارى هه‌ريه‌ك له سه‌رۆك بارزانى و جه‌لال تاڵه‌بانى و سه‌لاحه‌دين به‌هادين و 22 سه‌ركرده‌ى ديكه‌ى عێراقى پێكهێنرا.
خولى دووه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان رووبه‌ڕووى واقيعى نوێى عێراق و هه‌رێم بوويه‌وه و ژماره‌يه‌ك ياسا و بڕيارى گرنگى سه‌باره‌ت به كه‌ركووك و ناوچه دابڕاوه‌كان ده‌ركرد و ليژنه‌يه‌كى تايبهتيشى بۆ چاودێريكردنى جێبه‌جێكردنى مادده‌ى 140ى ده‌ستوورى عێراق دانا.
هه‌ريه‌ك له پارتى و يه‌كێتى به‌يه‌كه‌وه و به يه‌ك ليست به‌شدارييان له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردندا كرد و ژماره‌ى كورسييه‌كانى كۆتاش له 5 كورسييه‌وه زياد كران بۆ 11 كورسى و ژماره‌ى كورسييه‌كان په‌رله‌مان له 105ه‌وه كرانه 111 كورسى. ئه‌و 11 كورسييه وه‌ك كۆتايهك بێ ره‌چاوكردنى ژماره‌ى دانيشتوان ته‌رخان كران به شێوه‌ى 5 كورسى بۆ كريستان، 5 كورسى بۆ توركمان و يه‌ك كورسى بۆ ئه‌رمه‌ن.
هاوكات له عێراقيشدا پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى ئه‌نجامدرا و پارتى و يه‌كێتى و لايه‌نه كوردييه‌كانى ديكه به يه‌ك ليست به‌شدار بوون.
ههڵكهوتێكى ديكه‌ى گرنگى ئه‌و قۆناغه نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوورى عێراق و دهنگپێدانى كورد بوو به ده‌ستووره‌كه. كه تێيدا مافه‌كانى كورد له چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌تێكى ئيتيحادى دياركرابوون.
هاوكات هه‌ر له ده‌ستپێكى ئه‌م خوله‌دا، له حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2005دا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى وه‌ك سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵبژێردرا و ياساى تايبه‌ت به دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ركرا.
له لايه‌كى ديكه‌وه، كورد به يه‌ك ليست به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق كرد و ليستى هاوپه‌يمانى كوردستان توانى 77 كورسى له كۆى 250 كورسى په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت و جه‌لال تاڵه‌بانى له پشكى كورد له نيسانى 2005 وه‌ك سه‌رۆكى كاتى عێراق هه‌ڵبژێردرا.

خولى سێيه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان
2009 – 2013
هه‌ڵبژاردنى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان له 25ى ته‌مموزى 2009 ئه‌نجامدرا و گۆڕانكارى گه‌وره له گۆڕه‌پانى سياسى هه‌رێمى كوردستان روويدا و يه‌كه‌مجار بوو، يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان تووشى شكست بێت و هاوسه‌نگى هێز له به‌رامبه‌ر ركابه‌ره سياسييهكهيدا كه پارتى ديموكراتى كوردستانه له‌ده‌ست بدات و ژماره‌ى كورسييه‌كانى كه‌مبێته‌وه، ئه‌مه‌ش به هۆى ئه‌وه روويدا، كه كه‌سى دووه‌مى يه‌كێتى، نه‌وشيروان مسته‌فا به ليستێكى جياواز به‌شدارى له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن كرد و توانى 25 كورسى په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت. هاوكات ئيسلامييه‌كان و چهپهكانيش هاتنه په‌رله‌مانه‌وه و سه‌رده‌مێكى نوێى هاوپه‌يمانێتى و رێككه‌وتنى سياسى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستيپێكرد.
دانيشتنه‌كانى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى كوردستان زۆرتر چاوى ميديايان له‌سه‌ر بوو، به‌و پێيه‌ى له ناو دانيشتنه‌كانى په‌رله‌ماندا مشتومڕى گه‌رمتر له باره‌ى مادده ياساييه‌كان و پڕۆژه بڕياره‌كان ده‌كرا.
هاوكات ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان به‌وه جياده‌كرێته‌وه، كه له دوو قۆناغ پێكهاتبوو، قۆناغى يه‌كه‌م، پارتى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مانى ده‌كرد و حكومه‌تى راده‌ستى يه‌كێتى كردبوو، له‌م قۆناغه‌دا كه‌مال كه‌ركووكى بۆ دوو ساڵ سه‌رۆكى په‌رله‌مان بوو، بۆ قۆناغى دووه‌ميش، سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان راده‌ستى يه‌كێتى كرا و پارتى سه‌رۆكايه‌تى حكومه‌تى گرته ده‌ست. ئه‌رسه‌لان بايز كرايه سه‌رۆكى په‌رله‌مان.
له ماوه‌ى ته‌مه‌نى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌ماندا ره‌وشى سياسى هه‌رێمى كوردستان گۆڕانكارى گه‌وره‌ى به‌خۆوه بينيى و يه‌كێتى له هێزى دووه‌مه‌وه بووه هێزى سێيه‌م و هێزێكى ديكه هاته ناو گۆڕه‌پانه‌كه‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا له 17ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2011، له سلێمانى خۆپيشاندان دژى ئيداره‌و ده‌سه‌ڵاتى سياسيى و ياسايى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامدران و خۆپيشاندانه‌كان گرژييان لێكهوتهوه.
ئه‌و خۆپيشاندانانه دواى ئه‌وه هاتن، كه رێكخه‌رى كۆچكردووى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له به‌ياننامه‌يه‌كى حه‌وت خاڵيدا داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حكومه‌تى كرد و به كرده‌وه ره‌وشى سياسى و ئه‌منى هه‌رێمى كوردستان رووبه‌ڕووى قه‌يرانێكى ناوخۆيى بوويه‌وه و به‌شێكى زۆرى كاره‌كانى په‌رله‌مان تايبه‌ت كران به پرۆسه‌ى چاكسازى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى.
هاوكات ره‌وشى هه‌رێمى كوردستان رووبه‌ڕووى ئاسته‌نگ بوويه‌وه، به هۆى بايكۆتى ده‌وام و درووستبوونى پشێوى له شارى سلێمانى له لايه‌ك و هاتنى ده‌يان هه‌زار هاووڵاتى په‌نابه‌رى سووريا بۆ هه‌رێمى كوردستان. هه‌روه‌ها سه‌ركرده‌ى ديارى كوردستان و سه‌رۆك كۆمارى عێراق، جه‌لال تاڵه‌بانى به هۆى جه‌ڵته‌ى مێشكه‌وه گواسترايه‌وه بۆ ئه‌ڵمانيا و له كايه‌ى سياسى كوردستان و عێراق دوور كه‌وته‌وه.

خولى چواره‌مى په‌رله‌مانى كوردستان
له 2013ه‌وه تا 2018
له‌م خوله‌ى په‌رله‌ماندا، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى پارتى براوه‌ى يه‌كه‌م بوو، به رێككه‌وتنێكى سياسى نێوانيان پارتى و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌سه‌ر دابه‌شكردنى پۆسته‌كان رێككه‌وتن و گۆڕان به‌شدارى له كابينه‌ى حكومه‌تدا كرد و سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستانيشى پێدرا و يوسف محه‌ممه‌د سادق كرايه سه‌رۆكى په‌رله‌مان و جێگرى سهرۆكيش درايه پارتى ديموكراتى كوردستان و جه‌عفه‌ر ئيمينيكى ئه‌و پۆسته‌ى وه‌رگرت. هه‌رچى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان بوو، به هۆى ناكۆكييه ناوخۆييه‌كان و دابه‌زينى به‌رچاوى دهنگهكانيان و كه‌مبوونه‌وه‌ى كورسييه‌كانيان پۆستى سكرتێرى په‌رله‌مانيان به‌رده‌كه‌وت، به‌ڵام تا واده‌ى ئه‌نجامدانى دانيشتنى يه‌كه‌مى په‌رله‌مان يه‌كێتى نه‌يتوانى كانديدى خۆى بۆ ئه‌و پۆسته ديار بكات و فه‌خره‌دين قادر له كۆمه‌ڵى ئيسلامى به شێوه‌ى كاتى كرايه سكرتێرى په‌رله‌مان.
كاره‌كانى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان ئاڵۆزتر بوو و هێزه به‌شداربووه‌كانى حكومه‌ت وه‌ك به‌رهه‌ڵستكارى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ت ره‌خنه و ئه‌داى سياسه‌تيان ده‌كرد و يه‌كێك له‌و پرسانه‌ى ده‌يانويست له رێى په‌رله‌مانه‌وه يه‌كلاى بكه‌نه‌وه، پرسى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان بوو، كه دواجار بووه هۆى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رێككه‌وتنى نێوان پارتى و گۆڕان بۆ دابه‌شكردنى پۆسته‌كان و پارتى بڕياريدا پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان چيديكه نه‌داته‌وه به گۆڕان و به هۆى ناڕازيبوونى گۆڕان و سووربوونى له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ى پۆسته‌كه لاى خۆيان و ئامادهنهبوونيان بۆ گۆڕانكارييه نوێيه‌كان بۆ ماوه‌ى نزيكه‌ى دوو ساڵ په‌رله‌مان نه‌يتوانى هيچ كۆبوونه‌وه‌يه‌ك ئه‌نجام بدات و كاره‌كانى په‌كيان كه‌وت. دواتر به هه‌وڵى پارتى و يه‌كێتى توانرا په‌رله‌مان به‌گه‌ڕ بخرێته‌وه و جه‌عفه‌ر ئيمنيكى وه‌ك جێگر و بێگه‌رد تاڵه‌بانى وه‌ك سكرتێرى په‌رله‌مان له برى فه‌خره‌دين قادر، به ناوى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان دهستكرايهوه به دانيشتنه‌كان.

گرنگترين پرۆژه ياسا و كارى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان ده‌ركردنى ياسايى چاكسازى و خانه‌نشينى بوو، كه سه‌ره‌ڕاى په‌سندكردنى له په‌رله‌مان، ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان پرۆژه‌كه‌ى ره‌تكرده‌وه و گهڕاندييهوه بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران و بڕيار بوو پێش كۆتايى خولى ئێستاى په‌رله‌مان ئه‌و پرۆژه‌يه په‌سند بكرێت، كه به گوێره‌ى وه‌زيرى دارايى و ئابوورى حكومه‌ت په‌سندكردنى ئه‌و ياسايه، بڕى 100 مليار دينارى مانگانه ده‌گه‌ڕانده‌وه بۆ گهنجينهى حكومه‌ت و ده‌توانرا پاشه‌كه‌وتى مووچه لاببرێت، كه به هۆى قه‌يرانى داراييه‌وه له له 2016ه‌وه حكومه‌ت به‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌راندا جێبه‌جێى ده‌كات.
يه‌كێكى ديكه له هه‌لومه‌رجه‌كانى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان، سه‌رهه‌ڵدانى شه‌ڕى داعش و روودانى كاره‌ساتى شنگال و سه‌ره‌نجام له‌ده‌ستدانى كه‌ركووك و ناوچه كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم بوو به هۆى خيانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017ه‌وه، كه په‌رله‌مان نه‌يتوانى هيچ كارێكى ئه‌وتۆى له باره‌وه بكات و بڕيارى پێويستى له باره‌وه بدات.
هه‌روه‌ها يه‌كێكى ديكه له رووداوه‌كان، ده‌ستبه‌رداربوونى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى بوو له پۆستى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى بۆ يه‌كجار واده‌ى درێژكرايه‌وه و بۆ جارى دووه‌م سه‌رۆك رازى نه‌بوو واده‌كه درێژ بكرێته‌وه، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى توانى بووى سه‌ركردايه‌تى و فه‌رمانده‌يى راسته‌وخۆى شه‌ڕى دژ به داعش به درێژايى 2014 تا 2017 بكات و هه‌رێمى كوردستان له مه‌ترسييه‌كانى داعش بپارێزێت و كۆده‌نگى نێوده‌وڵه‌تى بۆ پاراستنى هه‌رێمى كوردستان مسۆگه‌ر بكات.
ئه‌و بڕياره‌ى سه‌رۆك بارزانى بووه هۆى ئه‌وه‌ى به‌شێكى زۆرى ده‌سه‌ڵاته ياساييه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم راسته‌وخۆ بگوازرێنه‌وه بۆ سه‌رۆكى په‌رله‌مان، كه له غيابى سهرۆكهكهيدا، جێگر و سكرتێرى په‌رله‌مان وه‌ك ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌و دهسهڵاتانهيان پياده ده‌كرد.
سه‌ره‌ڕاى هه‌لومه‌رجه ناوخۆيى و ده‌ره‌كييه‌كانى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى كوردستان توانى پرسى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان كه له لايه‌ن سه‌رۆك بارزانييه‌وه خرابووه روو و بڕيارى لێ درابوو، په‌سند بكات و له 25ى ئهيلوولى رابردوودا پرۆسه‌ى ريفراندۆم به‌ڕێوه‌چوو، كه يه‌كه‌مجار بوو له مێژووى كورددا هه‌نگاوێكى سياسى و ياسايى له‌و جۆره بگيرێته به‌ر بۆ داواكردنى مافه بنه‌ڕه‌تييه‌كانى گه‌لى كوردستان.

خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان
ئه‌م خوله يه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه دواى بڕانه‌وه‌ى شه‌ڕى داعش، قه‌يرانى دارايى، كه له 2014ه‌وه رووبه‌ڕووى هه‌رێم بووه‌ته‌وه، رووداو و لێكه‌وته‌كانى خيانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى رابردوو، كه به هۆيانه‌وه سه‌رجه‌م ناوچه كوردستانييه تازه رزگاركراوه‌كان له لايه‌ن سوپاى عێراقه‌وه داگيركرانهوه و كه‌ركووك رووبه‌ڕووى ره‌وشێكى ناهه‌موار بوويه‌وه. هه‌روه‌ها يه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه دواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رێككه‌وتنى پارتى و گۆڕان و هاوكات له هه‌لومه‌رجێكدا ئه‌نجامده‌درێت كه پارتى له هه‌ڵبژاردنى 12ى ئايارى په‌رله‌مانى عێراق توانى ببێته براوه‌ى يه‌كه‌م. له ئاستى ناوخۆشدا هێزى ديكه‌ى سياسى نوێ هاتوونه‌ته گۆڕه‌پانه‌كه‌وه.
له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردندا كه 30ى ئه‌يلوول به‌ڕێوه‌ده‌چێت، 773 كانديد له 32 هاوپه‌يمانى و قه‌واره‌ى سياسييدا كێبڕكێ بۆ كورسييه‌كانى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن. له‌و ژماره‌يه‌ش 532 كانديديان پياون و 241 ئافره‌تن.
له‌م خوله‌دا په‌رله‌مانتاران مووچه‌ى مانگانه‌يان زياتر له هه‌شت مليۆن دينار ده‌بێت. سه‌ره‌ڕاى مووچهكهيان په‌رله‌مانتاران ئيمتيازى ديكه‌يان هه‌يه و له ماوه‌ى چوار ساڵى پهرلهمانتاريدا خانوويهكيان پێ ده‌درێت و هه‌ر يه‌كێكيان سێ پاسهوانيان بۆ داده‌مه‌زرێت و دواى خانه‌نشين بوونيشيان مووچه‌ى زياتر شه‌ش مليۆن ديناريان پێ ده‌درێت و پاسهوانێكيشيان پێده‌درێت.
مووچه و ئيمتيازى په‌رله‌مانتاران له خولێكه‌وه بۆ خولێكى ديكه جياوازى به‌سه‌ردا دێت و به گشتى له هه‌رێمى كوردستاندا، دواى ته‌واوبوونى كاره‌كانيان، په‌رله‌مانتاران خانه‌نشين ده‌كرێن و به هۆى خانهنشينكردنيان به مووچه‌ى به‌رزه‌وه، ساڵانه بڕێكى زۆرى بودجه‌ى هه‌رێم بۆ كه‌رتى خانه‌نشينى په‌رله‌مانتاران و پله تايبه‌ته‌كان خه‌رج ده‌كرێت، به هۆى ئه‌وه‌ى تا ئێستا ئه‌و پرسه به ياسا رێك نه‌خراوه.
له‌م خوله‌ى په‌رله‌ماندا 2 مليۆن و 914 هه‌زار و 992 هاووڵاتى مافى ده‌نگدانيان هه‌يه و بڕياره رۆژى 30ى ئه‌يلوول بچنه سه‌ر سندووقه‌كانى ده‌نگدان.

ئه‌ركه‌كانى په‌رله‌مان:
په‌رله‌مانى كوردستان به گوێره‌ى ياسا، سێ ئه‌ركى سه‌ره‌كى هه‌ن، كه پێكهاتوون له دانانى ياساى نوێ، چاودێرى سياسه‌تى ئيدارى حكومه‌ت، تاوتوێكردنى پرس و كێشه‌كانى كۆمه‌ڵگه.
بنه‌ماكانى كارى په‌رله‌مانى:
بنه‌ما سه‌ره‌كييه‌كانى كارى په‌رله‌مان بريتين له ئازادى، پێكه‌وه‌ژيانى سه‌رجه‌م پێكهاته و ئاينه‌كان، لێپرسينه‌وه، فرهلايهنى و شه‌فافييه‌ت و كرانه‌وه و نوێنه‌رايه‌تيكردنى هه‌موو پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستان.
گرنگترين ئه‌و ياسايانهى په‌رله‌مان ده‌ريكردوون:
-ياساى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان.
-ياساى نه‌وت و غاز له هه‌رێمى كوردستان.
-هه‌مواركردنى ياساى بارى كه‌سێتى(2008).
-هه‌موارى ياساى خانه‌نشينى و ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵايه‌تى.
-ياساى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
-هه‌موارى ياساى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
-ياساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر.
-ياساى ماف و ئيمتيازى كه‌سوكارى شه‌هيد و ئه‌نفالكراوان.
-ياساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى خێزانى.
-ياساى قه‌ره‌بووى ده‌ستگيركراو و حوكمدراوان له كاتى سه‌لماندنى بێتاوانى و ئازادكردنيان.
-ياساى ده‌سته‌ى گشتيى له هه‌رێمى كوردستان بۆ ناوچه دابڕاوه‌كان.
-ياساى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان.
-ياساى پاراستن و چاككردنى ژينگه.
-ياساى پشتيوانى له پرۆژه‌ى بچووك بۆ گه‌نجان.
-هه‌موارى ياساى هه‌ڵبژاردن و كه‌مكردنى ته‌مه‌نى كانديد له 30 ساڵى بۆ 25 ساڵ و زيادكردنى كۆتاى ژنان له 25 له سه‌داوه بۆ 30 له سه‌دا.

هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان:
له هه‌رێمى كوردستان به گوێره‌ى مادده‌ى 8 له ياساى هه‌ڵبژاردنى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر چوار ساڵ جارێك ئه‌نجام ده‌درێت. دواين هه‌ڵبژاردن له 21ى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى 2013 ئه‌نجامدرا و هه‌موو هاووڵاتييه‌كى سه‌رووى 18 ساڵ مافى ده‌نگدانى هه‌يه و ده‌نگدان به راسته‌وخۆ و شێوه‌ى نهێنى ده‌نگدان ئه‌نجام ده‌درێت.
به گوێره‌ى مادده‌ى 121ى ده‌ستوورى ئيتحادى په‌رله‌مانى كوردستان مافى دانانى ياساكانى هه‌يه بۆ ناوخۆ و هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتى هه‌مواركردنى ياسا ئيتيحادييهكانيشى هه‌يه به مه‌رجێك پێشێلى ده‌سه‌ڵاتى ئيتيحادى نه‌كات.
ئ.ر